وه‌زیری كاروباری وڵاتانی كه‌نداو له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه ئاشكرای كرد، ئێران گه‌وره تاوانبارێكی جه‌نگی و داواكراو له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا كردووه‌ته باڵوێزی وڵاته‌كه‌ی له به‌غدا و داواش ده‌كه‌ن كونسوڵخانه‌ی سعوودیه له هه‌ولێر دابخرێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م سامر سه‌بهان باڵوێزی پێشووی سعوودیه له به‌غدا و وه‌زیری ئێسته‌ی كاروباری وڵاتانی كه‌نداو له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، له تویتێكدا له ئه‌كاونتی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه، ئێران تاوانبارێكی جه‌نگ و داواكراوێكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك باڵوێزی وڵاته‌كه‌ی له عێراق دامه‌زراندووه.
ئاماژه‌ی داوه، هاوكات ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن كونسوڵخانه‌ی سعوودیه له هه‌ولێر دابخرێ، سه‌بهان وه‌ك ڕه‌خنه‌یه‌ك له به‌غدا ده‌ڵێ، هیچ سه‌رنجێكمان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی ئێران نه‌بیست كه داوای داخستنی كونسوڵخانه‌ی وڵاتێك ده‌كه‌ن، ئه‌مه ده‌ستوه‌ردان و پێشێلكاری سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یه.
سامر سه‌بهان دوای نووسینی وشه‌ی عێراقی، نیشانه‌یه‌كی سه‌رسوڕمانی داناوه و ده‌ڵێ، عێراق سه‌روه‌ری ڕاسته‌قینه و ته‌واوی هه‌یه!.
پێشتر ڕۆژنامه‌ی "عه‌سری ئێران" بڵاوی كرده‌وه كه له شوێنی حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ، قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، دانوستاندنیان كردووه و گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن عه‌مید ئیره‌ج مه‌سجیدی وه‌ك باڵوێزی نوێی تاران له به‌غدا دیاری ده‌كه‌ن.
ئیره‌ج مه‌سجیدی ڕاوێژكاری باڵای قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانه و له ماوه‌ی ڕابردوو به‌رده‌وام له عێراقدا بوونی هه‌بووه.