به‌رپرسێكى حزبوڵاى لبنانى راى گه‌یاندووه، دوو فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى ئیسرائیل له به‌یرووتى پایته‌ختى لبنان كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و یه‌كێكیان زیانى زۆرى به ناوچه‌یه‌كى شاره‌كه گه‌یاندووه.
به‌رپرسێكى حزبوڵاى لبنانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 25ى ئاب، به ئاژانسى
رۆیته‌رز و فڕانس پرێسى راگه‌یاندووه، له ده‌وروبه‌رى شارى به‌یرووتى پایته‌ختى لبنان دوو فڕۆكه‌ى ئیسرائیلى كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
به‌رپرسه‌كه‌ى حزبوڵا باسى له‌وه كردووه، یه‌كێك له فڕۆكه‌كان ته‌قیوه‌ته‌وه زیانێكى زۆرى به‌ر ناوچه‌كه گه‌یاندووه و یه‌كێكى تریش له‌لایه‌ن چه‌كدارانى حزبوڵاوه ده‌ستى به‌سه‌ر داگیراوه.
دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه، هه‌ر دوو فڕۆكه‌كه ئیسرائیلین و بێ فڕۆكه‌وانن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى حزبوڵا روونى نه‌كردووه‌ته‌وه، ئاخۆ ئه‌و فڕۆكانه له‌لایه‌ن حزبوڵا خراونه‌ته خواره‌وه یان هۆكارى تر له كه‌وتنه خواره‌وه‌یان هه‌بووه.
دواى تێپه‌ڕبوونى زیاتر له 10 ساڵ به‌سه‌ر شه‌ڕى باشوورى لبنان، ئه‌مه به رووداوێكى نوێ داده‌نرێت له گرژییه‌كانى ئه‌م دوو لایه‌نه.
له‌ساڵى 2006 دوایین شه‌ڕ له نێوان حزبوڵاى لبنانى و ئیسرائیل رووى دا، ئه‌و كات زیاتر له هه‌زار و 200 كه‌س له لبنانییه‌كان و 158 كه‌س له ئیسرائیلییه‌كان كوژران.