سبەی مووچەی 19 وەزارەت و دەستە دابەش دەكرێت

:: AM:09:26:25/08/2019 ‌
بڕیارە سبەی مووچەی 19 وەزارەت و دەستە و سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت و تەنیا خانەنشینی دەمێنێت مووچە وەربگرن.

ئەمڕۆ یەكشەم 25ـی ئاب، بەپێێ‌ زانیارییەكانی "وشە" سبەی دووشەم مووچەی هەریەكە لە وەزارەتەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار و گواستنەوە و گەیاندن و كارەبا و پلاندانان و كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و ئاوەدانكردنەوەی و نیشتەجێكردن و ڕۆشنبیری و لاوان و بازرگانی و پیشەسازی دابەش دەكرێت.

لە زانیارییەكان ڕوون كراوەتەوە، سبەی مووچەی دەستەی مافی مرۆڤ و دەستپاكی و وەبەرهێنان و و ژینگە و مین و ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و دیوانی چاودێری دارایی و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن دابەش دەكرێت.

لە زانیارییەكاندا هاتووە سبەی مووچەی سێ‌ سەرۆكایەتییەكی هەرێمی كوردستانیش دابەش دەكرێت.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد