جۆن كێری پشتی به نه‌خشه‌ی گووگڵ به‌ست، بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ئه‌و شوێنه‌ی ڤێتنام كه پێش ده‌یان ساڵ تێیدا كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌یه‌كه‌وه و پێش ئه‌وه‌ی گورزیان به‌ربكه‌وێ، ئه‌و سه‌ربازه گورزوه‌شێنه‌كه‌ی كوشتووه.
جۆن كێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌م دواییه سه‌ردانی ڤیتنامی كرد، له كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا چووه سه‌ر ڕووباری میكۆنگی باشووری رۆژئاوای وڵاته‌كه، جۆن كێری به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ئه‌و شوێنه‌ی هه‌ڵنه‌بژارد، به‌ڵكو ئه‌و كاته‌ی له ساڵی 1969 پله‌ی مولازمی هێزه ده‌ریاوانییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكای هه‌بووه، له شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا دژ به ڤیتنام، له‌و شوێنه‌دا كه‌وتوونه‌ته كه‌مین (بۆسه)ـوه و سه‌ربازێكی ڤێتنامی كوشتووه.
كێری به پشتبه‌ستن به نه‌خشه‌كانی گووگڵ، گه‌یشته ده‌لتا رووبار (زه‌وی سێگۆشه‌ی ناوچه‌ی رووبار)ـی ئه‌و ناوچه‌یه، ئه‌و سه‌ردانه‌دا (فۆ بان تام)ـی جه‌نگاوه‌ری ڤێتنامی له‌گه‌ڵ بوو، كه ئه‌وكات یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانه‌ی ده‌سته‌ی بۆسه‌كه كه هێرشیان كرده سه‌ر كێری و تیمه‌كه‌ی، له‌وێ دوژمنانی پێشوو، ته‌وقیان كرد.
جۆن كێری ده‌ڵێ: هه‌ستێكی سه‌یرم هه‌یه به سه‌ردانم بۆ ئه‌و شوێنه‌ی ته‌قه‌م له كه‌سێك كرد و كوشتم.
له تویته‌ریش ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئێسته ئه‌وان (له‌گه‌ڵ تام) بوونه‌ته هاوڕێ و پێكه‌وه به یه‌ك ئاراسته و ئامانج كار ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ڤێتنامه.
تام ئێسته ته‌مه‌نی 70 ساڵانه و كێریش ته‌مه‌نی 74 ساڵانه، له باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و سه‌ربازه‌ی جۆن كێری كوشتوویه‌تی، تام پێی راگه‌یاندووه ناوی (با ته‌هانه) بووه، ته‌مه‌نی 24 ساڵان بووه و سه‌ربازێكی زۆر باش بووه، له‌و كاته‌ی (ته‌هانه) ویستوویه‌تی مووشه‌كێك ئاراسته‌ی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان بكات، كێری ده‌ستپێشخه‌ری كردووه و به چه‌كه‌كه‌ی كوشتوویه‌تی، دواتر میدالیای (ئه‌ستێره‌ی زیوینی)ـی له سوپای ئه‌مه‌ریكای وه‌ك پاداشتی ئازایه‌تی پێ درا، به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا، بووه یه‌كێك له چالاكانه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان.
شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا و ڤێتنام كه بریتی بوو له پاڵپشتیكردن و به‌شداریكردنی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی باشووری ڤێتنام، دژ به هێزه‌كانی باكوری وڵات، له ساڵانی 1955 تا 1975 به‌رده‌وام بوو، له‌و نێوه‌نده‌دا زیاتر له ملیۆنێك كه‌س كوژران، له نێوانیاندا 58 هه‌زار ئه‌مه‌ركی.