دواى لابردنى سه‌رۆكى شاره‌وانیى شاره‌كانى باكورى كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆ توركیا، شه‌پۆلێكى ره‌خنه‌ى توند له میدیاكانى توركیا له‌دژى حكوومه‌تى توركیا ده‌ستى پێ كردووه، رۆژنامه‌نووسێكیش له ماڵپه‌ڕێكى توركى به وردى باس له‌و یاسایانه‌ى توركیا ده‌كات كه كوردى پێ ده‌چه‌وسێنرێته‌وه و ده‌ڵێ، سیستمى قه‌یوم یه‌كێكه له‌و یاسایانه.
رۆژى 19ى ئه‌م مانگه به بڕیارێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى توركیا سه‌رۆكى شاره‌وانى مێردین و ئامه‌د و وان له پۆسته‌كانیان دوور خرانه‌وه و له شوێنى ئه‌وان كه‌سانى تر دانران كه به"قه‌یوم" ده‌ناسرێن. ئه‌مه‌یش نه‌ك ته‌نیا له‌لای كورد، به‌ڵكو له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنى توركیا و میدیاكانى ئه‌و وڵاته ناڕه‌زایى دروست كردووه و به‌شێوه‌یه‌ك ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه به‌رده‌وام له رۆژنامه و ماڵپه‌ڕه‌كانى توركیا تاوتوێى بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان ده‌كرێت و ره‌خنه‌ى لێ ده‌گیرێت.
ماڵپه‌ڕى "
ئه‌حوال"ى تورك راپۆرتێكى به هه‌رسێ زمانى توركی و عه‌ره‌بى و ئینگلیزى داناوه كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس سانیم ده‌نیز نووسراوه. له‌م راپۆرته‌دا نووسه‌ر باس له سیستمى قه‌یوم ده‌كات، له‌میانه‌ى قسه‌كانیشى له‌سه‌ر ئه‌م سیستم ئاماژه به یاسایه‌كى تر ده‌كات كه له مێژووى توركیا دانراوه و ئامانجى سه‌ره‌كیشى له ناوبردن و چه‌وساندنه‌وه‌ى كورده له‌م وڵاته‌دا.
یه‌كێك له‌و یاسایانه‌ى كه نووسه‌ر ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات له مێژووى توركیا به‌ناوى "پلانى چاكسازى رۆژهه‌ڵات" "Şark Islahat Planı" ناسراوه، ئه‌م یاسایه دواى دامه‌زراندنى كۆمارى توركیا له 24 ئه‌یلوولى ساڵى 1924 له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى ئه‌واتى توركیا دانراوه و دواتریش له‌گه‌ڵ یاسایه‌كى تر جێبه‌جێ كراوه.
هه‌رچه‌نده له رواڵه‌تدا ئه‌و یاسایه ناوى چاكسازى رۆژهه‌ڵاته، به‌ڵام مه‌به‌ست دوورخستنه‌وه‌ى كورده له ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى توركیا "باكورى كوردستان". دواتریش یاسایه‌كى تر به‌ناوى "یاساى نیشته‌جێكردنى زۆرملێ" له ساڵى 1934 به هه‌مان مه‌به‌ست ده‌رچووه. ئه‌وه‌یشیان به‌مه‌به‌ستى دوورخستنه‌وه‌ى كورد بووه له زێدى خۆیان.
سانیم ده‌نیز له به‌شێكى وتاره‌كه‌ى له باره‌ى پلانى چاكسازى رۆژهه‌ڵات ده‌ڵێ، "به‌گوێره‌ى ماده‌ى 11ى ئه‌م پلانه نابێت رێ بدرێت یه‌ك فه‌رمانبه‌رى كورد دابمه‌زرێت ته‌نانه‌ت فه‌رمانگه پله دووه‌كانى حكوومه‌تیش. بۆیه ده‌ركردنى كرێكارى كورد له شاره‌وانى و دامه‌زراوه گشتییه‌كان و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كانیان له كاتى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى 2016 به‌ڵگه‌یه‌كى روونه بیرۆكه‌كه له پلانى چاكسازى وه‌رگیراوه".
به‌شێكى تر‌ى پلانى چاكسازى رۆژهه‌ڵات بریتى بووه له قه‌ده‌غه‌كردنى زمانه‌كانى تر له مامه‌ڵه‌ى فه‌رمى ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ى بڕگه‌یه‌كى تر‌ى یاساكه فه‌رمانڕه‌واى گشتى بۆ ناوچه‌كه داده‌نرا، وه‌ك قه‌یومه‌كانى ئێسته. نووسه‌ر ده‌ڵێ "راستییه‌كه‌ی جیاوازییه‌ك له نێوان فڕمانڕه‌واى گشتى ئه‌وكات و قه‌یومى ئێسته نییه"، لێره‌دا نموونه به به‌رپرسێكى باڵاى ده‌وڵه‌ت ده‌هێنێته‌وه كه ئه‌وكات فرمانڕه‌واى گشتى ئامه‌د و وان و هه‌كارى و مێردین بووه به‌ناوى عابدین ئۆزمن. نووسه‌ر ده‌ڵێ هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان ئۆزمن و قه‌یومه‌كانى ئێسته نییه.
هه‌رچه‌نده سیستمى قه‌یوم له مانگى سێپتێمبه‌رى ساڵى 2016 جێبه‌جێ كرا، به‌ڵام سانیم ده‌نیز ده‌ڵێ پێشتر ئه‌و بابه‌ته وه‌ك پڕۆژه یاسایه‌ك به په‌رله‌مانى توركیا درابوو، به‌ڵام به‌هۆى هه‌ده‌په و چه‌ند پارتێكى تر ئه‌م هه‌وڵه‌ى ئاكپارتى له په‌رله‌مان شكستى هێنا. دواتر دواى كوده‌تاكه پارتى ده‌سه‌ڵاتدار بڕیارێكى به ژماره‌ى 674 ده‌ركرد، ئه‌مه‌یش له چوارى سێپتێمبه‌رى ساڵى 2016 بوو، به‌مه‌یش رێ درا یاساى 45ى هه‌موار بكرێته‌وه كه رێ به‌دانانى راسپێردراو "قه‌یوم" ده‌دات.
هه‌ر ئه‌و كاته‌یش به‌رپرسانى هه‌ده‌په له 95 شاره‌وانى دوور خرانه‌وه كه 10 هه‌رێم و 63 ناوه‌ند و 22 شارۆكه‌ى گرته‌وه. له راپۆرته‌كه‌دا به‌وردى نووسه‌ر باس له‌وه ده‌كات له‌ماوه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونى قه‌یوم له شاره‌وانییه‌كانى باكورى كوردستان چى رووی داوه، ئه‌و به ژماره ده‌ریده‌خات كه ته‌نیا زمان و كولتوورى كوردى زیانى به‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵكو كۆى خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه زیانیان به‌ركه‌وتووه، ئه‌و زیانانه به‌ر ژنانیش كه‌وتوون.
له رووى داراییه‌وه باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و قه‌یومانه ده‌ستیان كردووه به گه‌نده‌ڵى، ئه‌مه‌یش له رێى پرۆسه‌یه‌ك بووه كه به قه‌رزكردن ناسراوه، قه‌یومه‌كان له‌ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى خۆیان هه‌ڵساون به‌قه‌رزكردن له‌وانه قه‌یومى مێردین پاره‌ى به رێژه‌ى 25% قه‌رز كردووه، قه‌یومى وان به‌رێژه‌ى 18% قه‌رزى كردووه.
دواتر ده‌ڵێ "هه‌ر بۆ نموونه به یه‌ك كه‌ڕه‌ت قه‌یومى ئامه‌د 750 هه‌زار لیره‌ى بۆ كه‌لوپه‌لى ژووره‌كه‌ى خه‌رج كردووه".
ده‌نیز ده‌ڵێ "ئه‌وه‌ى له‌و ماوه‌یه‌دا رووى دا ئه‌وه‌یه به دانانى قه‌یومه‌كان گه‌ل له ته‌واوى پرۆسه‌ى بڕیاردان دوور خرایه‌وه، ته‌نانت ده‌ست به‌سه‌ر بودجه‌یان گیرا، ئه‌وان هه‌ڵیان به‌دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى گه‌ڕه‌كه‌كانیش". هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "ئه‌وه‌ى جار ئاكپارتى له‌دژى بوو، ئێسته خۆى پێڕه‌وى ده‌كات".