كچێكى 17 ساڵان به‌ناوى هنداڤ فه‌رهاد له شاره‌دێى
دێره‌لووكى سه‌ر به شارۆكه‌ى ئامێدى، به‌پێى قسه‌ى كه‌سوكارى، خۆى فرێداوهتە نێو
رووبار‌ى زێى گه‌وره و خنكاوه، دواى 68 رۆژ له خنكان و 33 رۆژ به‌سه‌رچوونى پرسه‌كه‌ى،
ته‌رمه‌كه‌ى له نزیك شاره‌دێى بلێی سه‌ر به ده‌ڤه‌رى بارزان دۆزاریه‌وه "وشه"
ته‌واوى زانیارییەکانی په‌ێوه‌ست به‌و رووداوه بڵاو ده‌كاته‌وه.
* كه‌ى و بۆچى خۆى فرێداوه
نێو رووباره
هنداڤ فه‌رهاد به کچێکی جوان و هەست ناسك و خوشه‌ویست
له‌لایه‌ن خانه‌واده و هاوڕێكانى ناو دەبرێت، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ى خۆى بهاوێته
نێو رووبار به‌پێى قسه‌ى باوكى كه بۆ "وشه" قسه‌ى كردووه، توشى نه‌خۆشى
ده‌روونى بووه و چه‌ندان جار هه‌وڵى داوه خۆى بكوژێ، به‌ڵام ئه‌وان پاسه‌وانى به‌رده‌وامیان
له كچه‌كه‌یان كردووه، دواین جار له 17ی حوزەیرانی ئەمساڵ خۆى له خێزانه‌كه‌ى ون ده‌كات
و به‌پێى قسه‌ى باوكى چه‌ند كه‌سێك بینیویانە چووەته سه‌ر رووبار‌ى زیێ گه‌وره و
خۆى فڕێداوه‌ته نێو رووبارەکە و خنكاوه، چونكه نه‌عل و هه‌ندێ شتى تری له لێوار
رووباره‌كه به‌جێ هێشتووه.
* هنداڤ خۆى فرێداوهتە نێو
رووبار یاخود نا
هیچ كه‌سێك به چاوى خۆى نەیبینیوه هنداڤ خۆى
فرێدابێتە نێو رووبار، به‌ڵام به‌پێى قسه‌ى باوكى كچه‌كه، هه‌ندێ كه‌س به‌چاوى
خۆىان بینیویانە كه چووەته سه‌ر رووبار و دواتر ونبووه، تەنیا ده‌گوترێ خۆى
فرێداوهتە نێو رووبار، ته‌نانه‌ت دواى دو مانگیش به‌رگرى شارستانى ناوچه‌كه ئه‌وه‌ى
پشت‌راست نهكردەوه كه خۆى فرێداوەتە نێو رووبار و خنكاوه، ئه‌وان ته‌نیا قسه‌ى
باوكى كچه‌كه دووباره ده‌كه‌نەوە.
* 33 رۆژه به‌سه‌ر پرسه‌كه‌یدا تێپه‌ڕى
به درێژى 47كم كه‌سوكار و تیمه‌كانى مەلەوانی و به‌رگرى
شارستانى شاره‌دێى دێره‌لووك و شێلادزێ و هه‌روه‌ها ده‌ڤه‌رى بارزان گه‌ڕان و به‌دواداچوون
له شاره‌دێى دێرهلووكهوه تا شاره‌دێى بلێ له ده‌ڤه‌رى بارزان ده‌ستى پێ كردوه،
دواجار دواى 68 رۆژ ته‌رمى كه‌سێكى نه‌ناسراو له نێزیك شاره‌دێى بلێ دۆزرایه‌وه.
به‌پێى قسه‌ى باوكى كچه‌كه، ئه‌وان له نێزیكه‌وه
سه‌ردانى پزیشكى دادیان له دهۆك كردووە و دواى پشكنین ده‌ركه‌وتووە ته‌رمى هنداڤى
كچیانە، ته‌نانه‌ت باوکی کە تەرمەکەی بینیوە، یەکسەر ناسیویەتەوە.
به‌پێى داتاكانى به‌رگرى شارستانى دهۆك ئه‌م ساڵ
له سنوورى پارێزگاى دهۆك نێزیكه‌ى 23 كه‌س خنكاون، تا ئێسته ته‌رمى دوو كه‌س نهدوزاونهتهوه
و به‌دواداچۆن و گه‌ڕان به‌رده‌وامه.
ئامێدى/ نه‌وزاد هلۆرى