عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له بێده‌نگی، له "وشه"وه چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به دۆخی ناوخۆیی حزبه‌كه‌ی و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی ده‌خاته‌ڕوو. موفتی رای ده‌گه‌یه‌نێت كه "كۆچی دوایی مام جه‌لال و شه‌ڕی داعش و رووداوه‌كانی كه‌ركووك و ناوچه دابڕاوه‌كان، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دۆخی یه‌كێتی هه‌بووه".
ئێسته به‌شێكی زۆری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌تایبه‌ت باڵی ماڵباتی تاڵه‌بانی، هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی واده‌یه‌ك بۆ كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان له‌مساڵدا دیاری بكه‌ن، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كێشه كه‌وتووه‌ته نێوان شاناز برایم ئه‌حمه‌د و كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی.
ڕۆژی 10/10/2013 له قه‌لاچۆلان یه‌كێتی پلینیۆمێكی به‌ست كه ماوه‌ی كه‌متر له سه‌عاتێكی خایاند. له‌وێ جگه له‌وه‌ی ته‌مه‌نی سه‌ركردایه‌تی درێژ كرایه‌وه، بڕیار درا ڕۆژی 31/1/2014 كۆنگره‌ی چواره‌م ببه‌سترێ، به‌ڵام ئێسته پتر له پێنج ساڵ تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌ی پلینیۆمدا كۆنگره نه‌به‌ستراوه.
عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌م دیمانه كورته‌ی "وشه"دا ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه "ئاماده‌كاریی باش كراوه بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره، خۆم 100% له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی كۆنگرهدام، ئه‌گه‌ر واده‌كه‌ی پێش كۆتایی ئه‌مساڵ دیاری بكرێت ئه‌وكات هه‌موو لایه‌نه‌كان ناچار ده‌بن هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ سه‌رخستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی به‌و دۆخه‌ی ئێسته‌ی یه‌كێتییه‌وه كۆنگره ئه‌نجامی باشی بۆ حزبه‌كه‌یان ده‌بێت یان به پێچه‌وانه‌وه؟ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی هێمای بۆ ئه‌وه كرد، "ده‌بێ كۆنگره ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مه هیچ دواكه‌وتنێكی تر هه‌ڵناگرێت، به‌ڵام پێش ئه‌وه ده‌بێ كۆنگره بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بێت نه‌ك بۆ لێكترازان و تێكدانی رێزه‌كانی یه‌كێتی".
موفتی پێی وایه كه نابێ هه‌موو ناكۆكییه‌كان ببرێنه ناو كۆنگره و دووپاتی ده‌كاته‌وه "ده‌بێ پێشتر پێڕه‌وی ناوخۆ و پێوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حزبه‌كان و هاوپه‌یمانێتی و بابه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت و بۆ هه‌موو ئه‌مانه تێڕوانینێكی هاوبه‌ش هه‌بێت، ئه‌وكاتیش ده‌مێنێته‌وه سه‌ركردایه‌تی".
"ده‌بێ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئازادی بداته ئه‌ندامان تا له كۆنگره‌دا بانگه‌شه بۆ خۆیان بكه‌ن، با كێبه‌ركێیه‌ك هه‌بێت له چوارچێوه‌ی رێزگرتن له یه‌كتر و پێڕه‌و و پڕۆگرام و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی بۆ داهاتوو و دانانی به‌رنامه‌یه‌كی واقیعبینانه و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حزبه‌كان" عه‌دنان موفتی وای گوت.
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو "له كوردستاندا ئێمه تاكه حزب نین و حزبی حاكمیش نین، كه‌س حزبی حاكم نییه، بۆیه ده‌بێ به‌رنامه‌كه به‌و جۆره دابنرێت كه قبووڵی واقیع بكه‌ین و هه‌وڵ بده‌ین یه‌كێتی به‌و مێژووه دوور و درێژه‌ی هه‌یه‌تی، درێژه به كاروانی خه‌باتی سیاسیی خۆی بدات له خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و میله‌ته‌كه‌ی خۆی".
ماوه‌یه‌كه لێره‌وله‌وێ ده‌نگی ئه‌ندامانی ناڕازی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه كه ره‌خنه له سه‌ركردایه‌تی ئێسته‌ی حزبه‌كه‌یان ده‌گرن و به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن كه پشتی له كه‌سه دڵسۆز و به وهفاكانی خۆی كردووه و ئه‌ندامانی خۆی تۆراندووه.
له‌باره‌ی ئه‌و رخنه‌یه، موفتی نكۆڵی له‌و حاڵه‌ته نه‌كرد و هۆكاره‌كه‌ی بۆ چه‌ند حاڵه‌تێك گه‌ڕانده‌وه. زیاتر گوتی، "به‌شێك له‌و قسانه‌ی ده‌كرێت ره‌نگه واقیعی نه‌بێت، به‌ڵام دواكه‌وتنی كۆنگره هۆكارێكی گه‌وره‌یه. جگه له‌وه، كۆچی دوایی مام جه‌لالیش كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی دروست كرد، دوای ئه‌وه‌ش گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه هۆكارن، هه‌ر شه‌ڕی چه‌كدارانی داعش و دوای ئه‌وه رووداوه‌كانی كه‌ركووك له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و له ده‌ستدانی ناوچه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كوردستان و چه‌ند هۆكارێكی تر، ئه‌مانه هه‌مووی شوێنه‌واری خۆیان هه‌یه كه وایكردووه ئه‌وه‌ی لێ بخوێنرێته‌وه كه یه‌كێتی پشتی له ئه‌ندامانی خۆی كردووه، به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته له هه‌موو حزبه‌كانی تریشدا هه‌یه".
له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی كه‌ركووك، نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك رووی كرده هه‌ولێر و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه‌ته هۆی پچڕانی پێوه‌ندی نێوان عه‌دنان موفتی و نه‌جمه‌دین كه‌ریم، له‌و رووه‌وه موفتی ده‌ڵێت: "وه‌ك هاوڕێ و براده‌ر پێوه‌ندییه‌كی باشم له‌گه‌ڵ دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم هه‌یه، ئه‌و سه‌ردانم ده‌كات و منیش سه‌ردانی ده‌كه‌م، دوور له كاری حزبایه‌تی گفتوگۆی خۆمان ده‌كه‌ین".
كێشه‌كانی ئێسته‌ی یه‌كێتی زیاتر له نێوان كۆسرت ره‌سووڵ و شاناز برایم ئه‌حمه‌د قووڵ بووه‌ته‌وه، به جۆرێك كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی كه شاناز حیساب بۆ بڕیاره‌كانی جێگری سكرتێر ناكات و له دوانامهیشدا زۆر تانه و ته‌شه‌ری به‌رانبه‌ر كۆسڕه‌ت ره‌سوڵ به‌كار هێناوه.
هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری سڕكردنی شانازی داوه، به‌ڵام شاناز به بڕیاره‌كه‌وه پابه‌ند نییه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوه‌ندی بڕیار له‌ناو یه‌كێتیدا نه‌ماوه.
"پێوه‌ندییه‌كی باشم له‌گه‌ڵ دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم هه‌یه وه‌ك هاوڕێ."
وشه/ سلێمانی- هه‌ستیار عه‌بدوڵا