توێژه‌رێكی فه‌ڵه‌ستینی له میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له گه‌ڵای مێو گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه گه‌ڵای مێو به توندی ڕووبه‌ڕووی خانه‌كانی شێرپه‌نجه ده‌بێته‌وه و ڕێگریش له تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان و نه‌خۆشییه‌كان دڵ ده‌كات.
ئه‌و توێژه‌ره ده‌ستی به ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌كی گه‌ڵای دره‌ختی مێو كرد كه ترێ به‌رهه‌م ده‌هێنێت و به تایبه‌تی له گه‌ڵای ترێی جۆری "بیتۆنی" و "شامی" كۆڵییه‌وه، پێكهاته گرنگه‌كانی گه‌ڵای مێو دیاری كرد و دواتریش له سه‌ر خانه ته‌ندروست و ئه‌و خانانه‌ی تووشی شێرپه‌نجه بوون، تاقی كرده‌وه و له ئه‌نجامدا ڕوون بووه‌وه كه گه‌ڵای مێو به توندی ڕێگری له گه‌شه‌سه‌ندنی خانه شێرپه‌نجه‌یییه‌كان ده‌كات و له‌ناوی ده‌بات.
جه‌میل حه‌رب ئه‌و توێژه‌ره فه‌ڵه‌ستینییه و ده‌ڵێ، نموونه‌ی داهێنانه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی په‌یمانگه‌ی ماكس بلانكی ئه‌ڵمانیا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن و ئه‌و دڵنیاییش ده‌داته هه‌مووان كه پێكهاته سروشتییه‌كانی گه‌ڵای مێوی سروشتی، ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی گه‌شه‌ی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی، هه‌روه‌ها مرۆڤ له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵیش دوور ده‌خاته‌وه.