وێنە.. رۆناڵدۆ خەریكی كڕینی دیارییە بۆ خۆشەویستەكەی

:: AM:11:39:16/01/2017 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی كاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگال و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەگەڵ جۆنیۆری كوڕی لە یەكێك لە دووكانەكانی شاری مەدریدی پایەتەختی ئیسپانیا بینران.

رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد كە كریستیانۆ لە چەند دووكانێكی جلوبەرگی ئافرەتان بینراوە بۆ ئەوەی دیارییەك بۆ خۆشەویستە نوێیەكەی جۆرجینا رۆدریگیزی نماییشكاری ئیسپانی بكڕێ.

جێی باسە رۆناڵدۆ ماوەیەكە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ جۆرجینای نمایشكاری ئیسپانی داناوە و لە ماوەی رابردووشدا چەند جارێك بۆنە و ئاهەنگەكاندا بەیەكەوە بینراون بەتایبەتیش لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی باشترین یاریزانی 2016ی فیفا كە رۆناڵدۆ دوای ئەوەی ناوی وەك باشترین یاریزان خوێنرایەوە جۆرجینای ماچ كرد.













وشە - ئامانج ئه‌كره‌م