ئێسته ته‌واوی خه‌ڵك كه خاوه‌نی كۆمپیوته‌ر و مۆبایلی زیره‌كن، ده‌توانن گرووپی ڤیدیۆی لایڤ له‌گه‌ڵ هاوڕێ و خزمه‌كانیان به ئاسانی ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێ كه پێی ده‌گوترێ "Hello"، ئه‌م كاره به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به‌وه بكات كه ئاپ و به‌رنامه‌ی تر به‌كار بهێنن و به ئاسانی ئه‌نجام ده‌درێت.
ته‌نیا پێویستییه‌كان لای هه‌ر یه‌كێكیان بوونی هه‌بێت، كه بریتین له كامێرا و مایكرۆفۆن و كۆمپیوته‌ر، ئه‌وا ده‌توانن به ئاسانترین شێوه له ڕێی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه لایڤ ڤیدیۆ گرووپ ئه‌نجام بده‌ن.
ڤیدیۆی تایبه‌تی خۆت له چوارگۆشه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ و هی ئه‌و براده‌رانه‌ی تریشت كه به‌یه‌كه‌وه ڤیدیۆ لایڤ ده‌كه‌ن، له چوارگۆشه‌كانی تر ده‌رده‌كه‌ون و ئیتر هاوشێوه‌ی ڤیدیۆ كۆنفڕانس و گرووپ چاتی ڤیدیۆیی ده‌توانن گفتوگۆ و ده‌مه‌ته‌قێ بكه‌ن.
ده‌توانن ئه‌و خزمه‌تگوزارییه له ڕێی ئاپی Houseparty له مۆبایله زیره‌كه‌كانیش ئه‌نجام بده‌ن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌م خزمه‌تگوزارییه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مرۆیی لێ بكه‌وێته‌وه و خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆر له ده‌وری خۆیدا كۆ بكاته‌وه.
ئێسته له زۆربه‌ی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رنامه‌كان ته‌نیا ڤیدیۆ لایڤی كه‌سی هه‌یه و گفتوگۆی ڤیدیۆیی نێوان دوو كه‌س هه‌یه، به‌ڵام له ڕێی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه ده‌توانن گرووپ ڤیدیۆ لایڤ ئه‌نجام بده‌ن.