بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌زیری بازرگانیی ئیسپانیا ماریا لویسا بۆنسێلا، له میانه‌ی سه‌ردانێكی فه‌رمیدا له ریازی پایته‌ختی سعوودیه، ته‌نووره‌یه‌كی كورتی پۆشیوه و له‌چكی دانه‌ناوه، له‌ناو به‌كارهێنه‌رانی سعوودیهیی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هێناوه.
سه‌ردانه‌كه‌ی بۆنسێلا بۆ سعوودیه، له چوارچێوه‌ی سه‌ردانی وه‌فدێكی فه‌رمیی وڵاته‌كه‌یدایه كه پاشای ئیسپانیا فیلیپی شه‌شه‌م خۆی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات.
به‌كارهێنه‌رانی سعوودیهیی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له كۆمێنته‌كانیاندا ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه پۆشینی ئه‌و جلوبه‌رگه و سه‌ردانكردنی بۆ وڵاته‌كه‌ی ئه‌وان پێیه‌وه، هێرش و سووكایه‌تیكردنه به دابونه‌ریت و پیرۆزییه‌كانی ئه‌وان.
له به‌رامبه‌ریشدا رۆژنامه‌ی ئیلمۆندۆی ئیسپانیایی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵوێزخانه‌ی ئیسپانیا له ریاز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، لایه‌نی سعوودی و رێكخه‌رانی سه‌ردانه‌كه پێشتر ئاگه‌داری ئه‌وه بوون كه وه‌زیری بازرگانی چ جلێك ده‌پۆشێت و خۆیان له‌و رووه‌وه ره‌زامه‌ندییان داوه.
هاوكات سه‌رچاوه‌كه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئیسپانیا ئه‌وه‌شی ره‌ت كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و شێوازه‌ی ده‌ركه‌وتنی وه‌زیری بازرگانی، هیچ جۆره سووكایه‌تی پێكردنی بۆ سعوودییه‌كان تێدا بێت و رای گه‌یاندووه كه دیمه‌نێكی زۆر ئاسایییه.
جێی ئاماژه‌یه، یه‌كه‌م جار نییه دانیشتووانی سعوودیه به هۆی سه‌ردانی خانمه سیاسه‌تمه‌دارانی دنیا بۆ وڵاته‌كه‌یان هه‌را ده‌نێنه‌وه، پێشتریش له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری رابردوو، به هۆی سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا ئهرسوولا فۆن دیێرلاین هه‌مان ئه‌و قسانه‌ی ئێسته‌یان ورووژاند، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له مانگی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2015شدا له كاتی سه‌ردانی میشێل ئۆباما خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا بۆ ریاز، هێرشیان كرده سه‌ر جلوبه‌رگ و شێوازی ده‌ركه‌وتنی ئه‌ویش.