سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێك له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و ئه‌رووپا به‌ڕێ كه‌وت و بڕیاره به‌شداری له كوڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی له داڤۆس بكات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێك به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێ كه‌وت و له سه‌ردانه‌كه‌دا بەشداریی لە كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی له داڤۆس دەکات کە لەڕۆژانی 17 تا 20ـی ئەم مانگە لە سویسڕا بەڕێوە دەچێت و لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەشدا كۆمه‌ڵێک دیدار و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده به‌شداربووه‌كاندا ده‌بێت.
وه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه دکتۆر فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەم سەردانەدا یاوەریی سەرۆکی هه‌رێمی كوردستان دەکەن.