كۆمپانیای به‌ناوبانگی دیزنی بڕیاری داوه، به‌منزیكانه ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه كه تایبه‌ته به سه‌یركردنی فیلمه‌كانی دیزنی، به‌هۆی هه‌رزانیی نرخهكهیشیهوه له ئێسته‌وه به ڕكابه‌ری نێتفلێكس داده‌نرێت.
له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی
2017، كۆمپانیای دیزنی بڵاوی كرده‌وه، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ماڵپه‌ڕێك ده‌كاته‌وه كه تێیدا هه‌وادارانی دیزنی ده‌توانن سه‌یری هه‌موو فیلمه‌كانی تایبه‌ت به كۆمپانیاكه بكه‌ن و به باشترین كوالێتی و هه‌رزانترین نرخ به‌رده‌ستیان ده‌بێت.
پاش تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی زۆر كۆمپانیاكه ڕای گه‌یاند، سه‌رجه‌م كاره‌كانی كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه كۆتایان هاتووه و ناوی لێ نراوه Disney plus، ئه‌وه‌شیان ڕاگه‌یاندووه كه له 11ی نیسانی ساڵی داهاتوو بۆ یه‌كه‌م جار ده‌كرێته‌وه.
كاراكردنی خزمه‌تگوزاریی به‌كارهێنانی سایته‌كه بۆ یه‌ك مانگ به شه‌ش دۆلار و 99 سه‌نته، هه‌روه‌ها بۆ ساڵێك به 69 دۆلار و نۆ سه‌نته، ئه‌مه‌ش له ئاست نرخی سایته‌كانی Netflix, Hulu, HBO و Amazon Prime زۆر هه‌رزانه، بۆیه به ڕكابه‌ریی هه‌موو ئه‌وانه و نێتفلێكس به تایبه‌تیی داده‌نرێت كه به‌ناوبانگترینیانه.
شایانی باسه، جگه له فیلمه‌كانی دیزنی، ده‌توانی له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا سه‌یری هه‌موو به‌شه‌كانی ستار وارس، مارڤێڵ، پیكسهر و ناشناڵ جیۆگرافی بكه‌یت، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ش چه‌ندان فیلم و به‌رهه‌می تری نوێی بۆ زیاد ده‌كرێت.