فه‌رمانده‌یی كرده‌وه‌گه‌لی "قادموون یا نه‌ینه‌وا" رای گه‌یاند كه هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی كندی و قه‌یره‌وانیان له به‌ری چه‌پی مووسڵ ئازاد كردووه‌ته‌وه، بێجگه له چوونه ناو گه‌ڕه‌كی شورته و ناوچه‌ی نه‌بی یوونس.
فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵا فه‌رمانده‌ی كرده‌وه‌گه‌لی "قادموون یا نه‌ینه‌وا" ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند كه هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له قۆڵی باكوری مووسڵ، توانییان نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی كندی و قه‌یره‌وان له به‌ری چه‌پی مووسڵ ئازاد بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیش ئه‌مڕۆ دووشه‌م رای گه‌یاند كه له به‌یانی ئه‌مڕۆوه هێزه‌كانی عێراق هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی تری به‌ری چه‌پی مووسڵ و توانییان بچنه ناو گه‌ڕه‌كی شورته له قۆڵی باكور و به‌شی زۆری ئازاد بكه‌نه‌وه، بێجگه له‌وه‌ش هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر ناوچه‌ی نه‌بی یوونس.
جه‌نگی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ له 17ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به به‌شداری سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و پۆلیسی فیدراڵ و شه‌ڕوانانی هۆزه‌كانی مووسڵ ده‌ستی پێ كرد، دوای وه‌ستانی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له 29ی كانوونی یه‌كه‌م دووباره جه‌نگه‌كه ده‌ستی پێ كرده‌وه و تا ئێسته زیاتر له 65 گه‌ڕه‌كی به‌ری چه‌پی شاره‌كه ئازاد كراوه‌ته‌وه.