كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری كوێتی ئه‌مڕۆ دووشه‌م، دوو گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی هه‌رێمی كوردستان واژوو كرد بۆ دروستكردنی پێنج قوتابخانه و سێ بنكه‌ی ته‌ندروستی فریاگوزاری له چوارچێوه‌ی یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان له هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆكدا.
عومه‌ر كه‌ندری كونسوڵی كوێت له هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌م رای گه‌یاند كه كونسوڵخانه‌كه سه‌رپه‌رشتی واژووكردنی هه‌ردوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له نێوان مانگی سووری كوێت و كۆمپانیاكه كردووه. روونی كرده‌وه كه به‌پێی دوو گرێبه‌سته‌كه، ژماره‌یه‌ك قوتابخانه و بنكه‌ی ته‌ندروستی له كه‌مپی ئاواره‌كان به تایبه‌تی بۆ ئاواره‌كانی مووسڵ دروست ده‌كرێت.
به‌پێی كندری ئه‌و دامه‌زراوانه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا ئاماده ده‌بن و دواتر راده‌ستی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی هه‌رێم ده‌كرێن. روونی كرده‌وه كه یه‌كه‌م قوتابخانه به ناوی "كوێتی یه‌كه‌م" له هه‌ولێر راده‌ست ده‌كرێت كه توانای وه‌رگرتنی 500 قوتابیی كوڕ و كچی هه‌یه له ئاواره‌كان.
لای خۆیه‌وه یوسف میعراج به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕیی كاره‌سات و فریاگوزاری له كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری كوێتی رای گه‌یاند، یه‌كه‌م گرێبه‌ست دروستكردنی پێنج قوتابخانه له كه‌مپی ئاواره‌كان ده‌گرێته‌وه له ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوودا.
زیاتر گوتی، دووه‌م گرێبه‌ست دامه‌زراندن و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی سێ بنكه‌ی ته‌ندروستی فریاگوزارییه له كه‌مپه‌كانی پارێزگای دهۆك بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ ئاواره‌كانی مووسڵ له كه‌مپه‌كانی ئه‌و پارێزگایه.
ئاماره‌كان له‌باره‌ی ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی ئاواره‌كان به‌هۆی جه‌نگی مووسڵ و هێرشه‌كانی داعش كه له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وانه‌شی له شاره‌كان شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان بۆ دابین كراوه، ته‌واو ورد نییه، به‌ڵام ئاماژه‌كان هێما بۆ بوونی نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئاواره ده‌كه‌ن و هاتن و گه‌ڕانه‌وه‌شیان به‌رده‌وامه له ناوچه‌كانی نوێی جه‌نگ و له‌و ناوچانه‌ش كه ئازاد ده‌كرێنه‌وه.