نانسی هۆڵتن، چالاكێكی بواری به‌رگریكردنه له مافه‌كانی ئاژه‌ڵان و به هۆی دژایه‌تیكردنی به‌رامبه‌ر به دیارده‌ی پێوه‌كردنی زه‌نگ به ملی مانگاوه، كه دیارده‌یه‌كی نه‌ریتیی سویسڕاییه‌كانه، بڕیاردرا ره‌گه‌زنامه‌ی سویسڕای پێ نه‌درێت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌و باره‌یه‌وه بڵاو كراونه‌ته‌وه، نانسی، ماوه‌ی نزیكه‌ی 33 ساڵه له سویسڕا نیشته‌جێیه و له ماوه‌ی رابردوودا داواكاری پێشكه‌شی ئه‌و وڵاته كرد بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی پێ بدرێت، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێك له دراوسێكانی سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كرد، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و زه‌نگی ملی مانگاكانی به "بێزاركه‌ر" ناوهێناوه، ده‌سه‌ڵاتداران بڕیاریان دا، داواكارییه‌كه‌ی ره‌ت بكه‌نه‌وه و ره‌گه‌زنامه‌ی پێ نه‌ده‌ن.
نانسی هۆڵتن، ته‌مه‌نی 42 ساڵه، چالاكی بواری به‌رگری كردنه له مافه‌كانی ئاژه‌ڵانی گیاخۆر، له منداڵییه‌وه له سویسڕا نیشته‌جێیه، پێشتر رای گه‌یاند بوو، كه پێی باش نییه چیتر زه‌نگ بكرێته ملی مانگاوه، چونكه ده‌نگێكی به‌رز و بێزاركه‌ری هه‌یه، كه هاوكات زه‌نگی كلێساكانیشی هه‌ر به بێزاركه‌ر ناو برد بوو، كه له به‌یانیاندا له نزیك ماڵه‌كه‌یدا لێ ده‌درێ.
له به‌رامبه‌ریشدا كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی نانسیی تێدا نیشته‌جێیه، رای گه‌یاندووه، كه ئه‌و بێزارمان ده‌كات و رێز له دابونه‌ریته‌كانمان ناگرێت.