تارا فارس خانمه شۆخوشه‌نگێكی عێراقییه و له ڕێوڕه‌سمی دیاریكردنی شاجوانی عێراق، پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێناوه، له دواهه‌مین كلیپی عه‌مار كوفی گۆرانیبێژی ناسراوی زاخۆیی به‌شداری كردووه.
ئه‌و كچه عێراقییه، ئه‌گه‌رچی ناوه‌كه‌ی كوردییه، به‌ڵام عه‌ره‌به، باوكی خه‌ڵكی به‌غدایه و دایكی لبنانییه، نیشته‌جێی شاری دوبه‌ی پایته‌ختی دووه‌می ئیماراتن و خۆی وه‌ك چالاكێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناسراوه، به تایبه‌تی له تۆڕی ئینستاگرام كه زیاتر له یه‌ك ملیۆن فۆڵۆی هه‌یه.
له كلیپی گۆرانیی "مواقف" (هه‌ڵوێسته‌كان) وه‌ك پاڵه‌وانی كلیپه‌كه ده‌رده‌كه‌وێ، تێیدا، دوای ئه‌وه‌ی عه‌مار ده‌مرێ، ئه‌و كچه كه پێشتر خۆشه‌ویستی یه‌ك بوون، وێنه‌كانی ده‌دڕێنێ و بێ وه‌فایی به‌رامبه‌ر ده‌نوێنێ.
كلیك بكه بۆ بینینی كلیپه‌كه.
تارا (28 ساڵ)، بێوه‌ژنه و منداڵێكی هه‌یه به‌ناوی "ئه‌میر" به‌هۆی ئه‌و وێنه و گرته ڤیدیۆییانه‌ی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تووشی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن هات، بۆیه به‌په‌له وڵاتی به‌جێ هێشت و به‌ره‌و یۆنان كه‌وته ڕێ، تا وه‌ك كۆچبه‌ر بگاته ئه‌ورووپا، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی عه‌ره‌بی گرێبه‌ستی بۆ ده‌چێ و ئێسته له ئیمارات داده‌نیشێ.