بڕیاری وه‌رگرتنی پاره ی زبڵ و خاشاك خه‌ڵكی نیگه‌ران كردووه و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێریش ده‌ڵێت كه له‌و پڕۆژه‌یه‌ی پێشكه‌شیان كردووه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن پاره‌ی زبڵ و خاشاك له پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌ربگیرێت.
عه‌لی ڕه‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بڕیاری وه‌رگرتنی پاره‌ی زبڵ و خاشاك له هاووڵاتییان هێشتا نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام پێیان وایه كه كاته‌كه‌ی گونجاو نییه بۆ ئه‌و بڕیاره و خه‌ڵك گوزه‌رانی باش نییه و ئه‌گه‌رچی پاره‌كه‌ی كه‌مه و ڕه‌نگه كاریگه‌ری زۆری نه‌بێت بۆ سه‌ر هاووڵاتییان .
ئه‌و روونی كرده‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی هه‌ولێر له‌سه‌ر هێڵن، له‌و پڕۆژه یاسایه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئاماده‌ی كردووه، كارێك بكه‌ن فه‌رمانبه‌ران له پاشه‌كه‌وتی مووچه‌كانیان پاره‌ی زبڵ و خاشاكیش بده‌ن.
به‌گوته‌ی عه‌لی ڕه‌شید ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت كه كۆده‌نگی هه‌موو پارێزگاكانی له‌سه‌ره، ده‌توانن ئه‌و جۆره خه‌رجییانه ببه‌ستنه‌وه به پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
ئه‌و ده‌ڵێت "له كۆی ملیۆنێك و 428 هه‌زار مووچه‌خۆر له كوردستاندا، 350 هه‌زار مووچه‌خۆر مووچه‌كه‌ی پاشه‌كه‌وت كراوه."
عه‌لی ره‌شید هیواخوازه له دوای ئه‌و بڕیاره، شاره‌وانیی هه‌ولێر زیاتر پابه‌ند بێت به پاكڕاگرتنی ژینگه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان و شار و بازاڕ، چونكه خاوێن نییه و له ئاستی پێویستدا نین .
هه‌ولێر /هێمن ڕه‌فیق