هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی وێڵزی به‌ریتانیا، هه‌ستاوه به گۆڕینی فڕۆكه‌یه‌كی بچووكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له جۆری "جێت ستار" بۆ هۆتێلێكی بچووكی تایبه‌ت به گه‌شتیاران.
ئه‌و هاووڵاتییه‌ی هه‌ستاوه به دروستكردنی هۆتێله‌كه، ناوی تووبی دیڤێسه و كۆمه‌ڵێك ده‌ستكاری به‌رچاوی له فڕۆكه‌كه‌دا كردووه و به شێوه‌یه‌ك رێكی خستووه، كه بتوانرێت چه‌ند گه‌شتیارێكی تێدا بمێننه‌وه و كاته‌كانیانی تێدا به‌سه‌ر ببه‌ن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا فڕۆكه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا فڕۆكه‌یه‌كی بچووك بووه و له‌و جۆره بووه كه شوێنی هه‌ڵگرتنی 11 كه‌سیان هه‌یه.
هه‌روه‌ك له وێنه‌كانی خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و كه‌سه فڕۆكه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش كردووه به هۆتێل و ژماره‌یه‌ك خزمه‌تگوازریی تایبه‌تی تێدا فه‌راهه‌م كردووه، له‌وانه‌ش شوێنی تایبه‌تی دابین كردووه كه سه‌ردانكه‌ران ده‌توانن تێیدا یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.
تووبی دیڤێس رای گه‌یاندووه كه ئه‌و هه‌ر له منداڵییه‌وه ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی هه‌بووه ببێته خاوه‌نی هۆتێلێك و ئێسته‌ش كه توانیویه‌تی ئه‌و فڕۆكه‌یه بكاته هۆتێل و خاوه‌نداری لێ بكات، زۆر هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری و سه‌ركه‌وتن ده‌كات، جێی ئاماژه‌شه نرخی یه‌ك شه‌و مانه‌وه له‌و فڕۆكه- هۆتێله‌دا بریتییه له 100 پاوه‌ند.
سه‌رچاوه: RT