بەلجیكا مێوانداری كۆنفرانسی ئابووری كوردستان و هەرێمی فڵاندەرز دەكات

:: PM:06:45:16/01/2017 ‌

بڕیارە سبەی سێشەم كۆنفرانسێكی ئابووری و بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و هەرێمی فڵاندەرزی بەلجیكایی بە ئامادەبوونی زیاتر لە 60 كۆمپانیای بەلجیكایی بەرێوە بچێت.

دلاوەر خالید ئاژگەیی نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەوروپا، لە پەیجی تایبەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بوك بڵاوی كردووەتەوە كە بە مەبەستی پتەوكردن و پەرەپێدانی پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لە گەڵ یەكێتی ئەوروپا و وڵاتانی بێنالۆكس، بڕیارە سبەی سێشەم كۆنفرانسێكی ئابووری و بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و هەرێمی فڵاندەرزی بەلجیكایی بە ئامادەبوونی زیاتر لە 60 كۆمپانیای بەلجیكایی بەرێوە بچێت.

ئاژگەیی نووسیویەتی، بۆ بەشداریكردن لەم كۆنفراسەدا و لە سەر بانگێشتی فەرمی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی فلاندەرز، بڕیارە شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی دكتۆر عەلی سندی وەزیری پلاندان و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی بگەنە برۆكسێلی پایتەختی بەلجیكا.

ئەم كۆنفرانسە لە لایەن حكوومەتی هەرێمی فلاندەرزی بەلجیكا و ژووری بازرگانی فلاندەرز بە هاوئاهەنگی لەگەل نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەوروپا بەرێوە دەچێت.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم