له پێشهاتێكی ده‌گمه‌ندا، دایك و كچێك كه تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه هاتبوون، له هه‌مان رۆژدا ئاهه‌نگی چاكبوونه‌وه‌یان گێرا، دوای ئه‌وه‌ی له هه‌مان رۆژدا چاره‌سه‌رییه‌كانیان كۆتایی هات و نه‌خۆشییه‌كه ده‌ستی له یه‌خه به‌ردان.
رۆبی كۆنه‌ری 13 ساڵان له شاری ئیسكته‌ری باشووری رۆژئاوای ئینگلته‌را، پێش 5 ساڵ تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی خوێن بوو، دواتر ئاشكرا بوو كه جۆزیی دایكیشی كه ته‌مه‌نی 48 ساڵانه، ئه‌ویش تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی سینگ (مه‌مك) بووه، ئه‌وه‌یش كاره‌ساتی ئه‌و ماڵباته‌ی زیات كردووه، به‌ڵام ناخۆشییه‌كانی ئه‌و ماڵباته، به دیمه‌نێكی خۆش كۆتاییان هات، به جۆرێك له هه‌مان رۆژدا كچه‌كه‌ی له نه‌خۆشییه‌كه‌ی چاك بووه‌وه، دایكیشی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتووی بڕینه‌وه‌ی جووتمه‌مكی به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات، به‌و شێوه‌یه ئه‌ویش له‌و ناخۆشی و ته‌نگانه‌یه رزگاری بوو.
جۆرزی ده‌ڵێت: له قۆناغی منداڵی‌دا هیچ كه‌سێكی ماڵباته‌كه‌مان تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه نه‌بووه، بۆیه ئه‌و كاره بۆ ئێمه وه‌ك به‌دبه‌ختی وابوو.
وتیشی: ئه‌و پێشهاته له هه‌ندێك كاتدا بۆ ئێمه ترسناك بوو، به تایبه‌ت كاتێك كه پزیشكان پێیان وتین ئه‌مه دواجه‌ژنی له‌دایكبوونی رۆبییه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتین به‌سه‌ریدا و ئێسته ئێمه له هه‌ر كاتێكی رابردوو، له یه‌ك نزیكترین.