هونه‌رمه‌ندی رووسی، پاڤڵنسكی، تۆمه‌تبار كرا به گوله‌نان به ده‌رگه‌كانی باره‌گه‌ی ده‌زگه‌ی ئاساییشی رووسیا، بۆیه په‌نای بۆ فه‌ڕه‌نسا بردووه و داوای مافی مانه‌وه‌ی سیاسی له‌و وڵاته كردووه.
پیته‌ر پاڤلنسكی، له رووسیا رووبه‌ڕووی دوو تۆمه‌ت كرا، یه‌كه‌میان ئه‌وه بوو كه ساڵی رابروو به هۆی خراپكاری له رووسیا و سان پیترسبۆرگه‌وه درایه دادگه، كه بریتی بوو له پێوه‌نانی گوله به ده‌رگه‌كانی باره‌گه‌ی ده‌زگه‌ی ئاساییشی رووسی FSB (KGBـی پێشوو)، پێی وایه ئه‌وه هونه‌ری سیاسییه.
پاڤێلنسكی بۆ كه‌ناڵی هرۆمادسكی ئۆكراینی، وتی: خۆم و خێزانه‌كه‌م له فڕۆكه‌خانه‌ی چیریمیتیێڤۆی نێوده‌وڵه‌تی له مۆسكۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كراین، ئه‌ویش تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده، دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه شه‌وێكی له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌رێكدا به‌سه‌ر بردووه، ئه‌و داوی بۆ دانه‌ناوه، وه‌ك خۆی ده‌ڵیت.
له‌و كاته‌وه ئه‌و و خێزانه‌كه‌ی، رووسیایان جێ هێشتووه، ده‌كۆشن تا مافی په‌نابه‌ریی سیاسی له فه‌ڕه‌نسا پێ ببه‌خشن.