هێزه ئاسمانییه‌كانی ئێران، فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان له‌ناو تاران ده‌خه‌نه خواره‌وه، دواتر ئاشكرا ده‌بێت كه سه‌ربازی نه‌بووه.
ئاژانسی "ته‌سنیم"ی ئێرانی بڵاوی كرده‌وه، پارێزگاری تاران ڕای گه‌یاندووه كه هێزه ئاسمانییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌مڕۆ دووشه‌م، فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانییان خستووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتووه كه سه‌ربازیی نه‌بووه.
عیسا فه‌رهادی گوته‌بێژی پارێزگای تاران ده‌ڵێ: فڕۆكه‌كه چووبووه ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی فڕین، بۆیه لایه‌نه ته‌ناهییه‌كانمان ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه و خستوویانه‌ته خوار، به‌ڵام نازانین سه‌ر به كوێن.
ڕۆژی 23ی دیسه‌مبه‌ری ساڵی ڕابردووش، فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی تر له‌لایه‌ن سوپای ئێرانه‌وه كه‌وته خواره‌وه كه نزیك بوو له شوێنی رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران.