كۆمپانیای كشتوكاڵ و پیشه‌سازی مهاباد له پڕۆژه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كه به‌ردی بناغه‌كه‌ی به نیازی ره‌خساندنی زیاد له 11 هه‌زار هه‌لی كار دانراوه، ئێسته ماوه‌ی 14 مانگه مووچه‌ی كرێكاره‌كانی كه ژماره‌یان 200 كه‌سه، قه‌رزداره و كرێكاره‌كانیش 41 رۆژه بۆ وه‌رگرتنی مافه‌كانیان له به‌رده‌م كۆمپانیاكه مانیان گرتووه.
له ساڵی 1961 به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی مهاباد دانرا و ساڵی 1976 ته‌واو كرا، ئه‌و پڕۆژه‌یه به هیوای دروستكردنی هه‌شت هه‌زار هه‌لی كار و دامه‌زراندنی سێ هه‌زار و 300 به‌ڕێوه‌به‌ری تایبه‌تمه‌ند بنیات نرا و یه‌كێك بوو له گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، مه‌به‌ستی پڕۆژه‌كه دابینكردن و هه‌نارده‌كردنی به‌روبوومی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر و سۆیا بوو بۆ ناوخۆی ئێران و توركیا و عێراق و بڕیار بوو تا ساڵی 2035 وه‌ك براندێكی جیهانی بناسرێته‌وه.
له‌كاتی جێبه‌جێكردنی قۆناغی سێیه‌می پڕۆژه‌كه، شۆڕشی گه‌لانی ئێران ده‌ستی پێ كرد و دوای هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامیی ئێران به بیانووی نائارامبوون و خه‌باتی چه‌كداری له‌و ناوچه‌یه، پلانی ستراتیژیی پڕۆژه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه و ماوه‌ی دوو ده‌یه كۆمپانیاكه له‌سه‌ر ڕێره‌وی كاركردنی خۆی كه دابینكردنی گۆشتی په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵ بوو بۆ ناوخۆی ئێران و وڵاتانی دراوسێ به‌رده‌وام بوو و به سه‌تان هه‌لی كاری ره‌خساندبوو.
دوای دوو ده‌یه كاركردن به‌هۆی نه‌بوونی پلانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی و سه‌رهه‌ڵدانی گه‌نده‌ڵی له‌ناو پڕۆژه‌كه‌دا كه زیاتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی "زۆربه‌یان سه‌ر به سوپای پاسداران بوون" ئه‌نجام ده‌درا، رێڕه‌وی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كه گۆڕا و قه‌رزداری و راگرتنی چه‌ندان به‌شی به‌رهه‌مهێنانی كۆمپانیاكه‌ی لێ كه‌وته‌وه و كارمه‌ندانی پڕۆژه‌كه یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌نێردرانه‌وه ماڵه‌وه.
ساڵی 2005 كۆمپانیای كشتوكاڵ و پیشه‌سازی مهاباد گه‌یشته ئاستی ئیفلیجبوون و مقۆمقۆی ئه‌وه په‌یدا بوو كه خاوه‌ن قه‌رزه‌كانی له‌بری پاره، به‌شێك له رووبه‌ری خاكی پڕۆژه‌كه‌یان پێ بدرێت، دواتر بڕیار درا كۆمپانیاكه به كه‌رتی تایبه‌ت بفرۆشرێت، سه‌رئه‌نجام ساڵی 2007 له سه‌رده‌م سه‌رۆك كۆماری مه‌حموود ئه‌حمه‌دینه‌ژاد ئه‌و پڕۆژه‌یه به مه‌به‌ستی بووژاندنه‌وه و خستنه‌وه سه‌رپێی فرۆشرایه كه‌رتی تایبه‌ت.
عه‌لی ئابادیان، چالاكی مه‌ده‌نی كه وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی مافی كرێكارانی موكریان ناسراوه، بۆ "وشه" ئاشكرای ده‌كات، "پڕۆژه‌كه به‌و نیازه درایه كه‌رتی تایبه‌ت، هه‌لی كاری زیاتر بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێنێت و پڕۆژه‌كه بخاته‌وه سه‌رپێ، به‌ڵام نه‌ك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا، ئه‌م جاره‌یان له دوو هه‌زار ستاف و كرێكاره‌وه دوای چه‌ندجار ده‌ستاوده‌ستكردنی پڕۆژه‌كه، مایه‌وه 200 كرێكار و ئه‌وانیش گیرۆده‌ی گرفتی پێنه‌دانی مووچه بوونه‌وه".
مانگی ئاداری ساڵی رابردوو كشتوكاڵ و پیشه‌سازی مهاباد كه به‌ردی بناغه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی گه‌وره‌ترین كۆمپانیای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دانرابوو، به بڕیاری دادگا له نێوان خاوه‌ن قه‌رزه‌كانیدا مه‌زاد كرا و پڕۆژه‌كه بۆ باخه‌وانی كۆمپانیاكه ده‌رچوو، نرخی كۆمپانیاكه به هه‌شت ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلار خه‌مڵێنرا.
عادل سیمینبیل له باخه‌وانی كۆمپانیاوه بوو به خاوه‌نی گشتیی كۆمپانیاكه و به‌پێی بڕیاری دادگا، به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ له‌سه‌ری بوو سه‌رجه‌م قه‌رزه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه و مووچه‌ی دواكه‌وتووی كرێكاران بداته‌وه و پڕۆژه‌كه ببووژێنێته‌وه. به‌ڵام ئێسته 40 رۆژه زیاتر له نیوه‌ی كرێكاره‌كان مانیان له كاركردن گرتووه و داوای مووچه‌ی 14 مانگی دواكه‌وتوویان ده‌كه‌ن، نه دادوه‌ر و نه هیچ لێپرسراوێكیش گوێ له داواكانیان ده‌گرێت.
یه‌ك له‌و كارمه‌ندانه‌ی مانیان گرتووه به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كه له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رمایه‌داری كورد، هاوبه‌شه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ر به ده‌زگه ته‌ناهییه‌كانی حكوومه‌ته، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌مان لێ ده‌كات ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر مانگرتن به‌رده‌وام بن، له كاره‌كانمان ده‌رده‌كرێین و مووچه‌كانیشمان ده‌فه‌وتێن.
زیاتر ده‌ڵێ، سه‌رجه‌م ئه‌و 200 كرێكاره مووچه‌ی 14 مانگیان دوا كه‌وتووه و هه‌ندێكیان له‌و هه‌ڕه‌شانه ترساون و نا‌وێرن تێكه‌ڵ به مانگرتنه‌كه بن، ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی ئێمه پاره‌ی ئه‌وه‌یان نییه بژێوی بۆ منداڵه‌كانیان دابین بكه‌ن.
ئه‌و كرێكارانه بڕیاریان داوه تا ئه‌وكاته‌ی هه‌موو مافه‌كانیان وه‌رده‌گرن، له‌سه‌ر مانگرتنه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن و 40 شه‌و و رۆژه به‌و سه‌رمای زستانه، به شه‌و و رۆژ له‌ناو ئه‌و خێوه‌تانه‌دا ده‌مێننه‌وه كه له به‌رده‌م كۆمپانیای كشتوكاڵ و پیشه‌سازی مهاباد هه‌ڵیان داوه.
عه‌لی ئابادیان ئاماژه به هاوبه‌شی بازرگانانی كورد ده‌دات له‌ناو ئه‌و كۆمپانیایه و دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئه‌و سه‌رمایه‌داره كوردانه‌ی هاوبه‌شن له كشتوكاڵ و پیشه‌سازی مهاباد، قازانجه‌كانیان له كوردستان كۆ ده‌كه‌نه‌وه و له تاران و شاره‌كانی تری ئێران وه‌به‌رهێنانی پێ ده‌كه‌ن.
كۆمپانیای كشتوكاڵ و پیشه‌سازی سه‌وزی مهاباد، پێك هاتووه له كوشتارگه‌ی ئاژه‌ڵان و ساردخانه و كێڵگه‌ی ئاژه‌ڵان و كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ر و له دووریی 10 كیلۆمه‌تری رۆژهه‌ڵاتی مهاباد هه‌ڵكه‌وتووه.