پۆلیسی توركیا، له دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوودا ئه‌و كه‌سه و چه‌ند هاوه‌ڵێكی گرت كه تۆمه‌تبار بوو به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی سه‌ری ساڵی یانه‌ی شه‌وانه‌ی رێینای ئیسته‌نبوڵ.
تی ئاڕ تی، ته‌له‌ڤزیۆنی حكوومه‌تی توركیا بڵاوی كرده‌وه، له ئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌كی پشكنینی فراوان، پۆلیس ئه‌و كه‌سه‌ی گرت كه وه‌ك تۆمه‌تباری هێرشه‌كه‌ی توركیا، ناساندی.
ئه‌و پرۆسه‌یه، له شوقه‌یه‌كی گه‌ڕه‌كی ئیسینیۆرت ئه‌نجام درا كه كوڕێكی 4 ساڵانی خۆیشی له‌گه‌ڵدا بووه.
كه‌ناڵه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه پرۆسه‌كه به هه‌ماهه‌نگی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی توركیا (ئێم ئای تی - میت) ئه‌نجام دراوه.
كه‌ناڵه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سه نێوی عه‌بدولقه‌دیر ماشاریبۆڤه و وه‌ك ئاژانسی دۆغان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ناوی خوازراوی ئه‌بو محه‌مه‌د خوراسانییه. وێڕای خۆی، چوار كه‌سی تری له‌گه‌ڵدا بووه كه سێیان ئافره‌ت بوون، ئه‌وانیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
وه‌ك میدیای توركیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه، ئۆزبه‌كستانییه و ته‌مه‌نی 34 ساڵانه و سه‌ر به رێكخستنه‌كانی داعش بووه.
شه‌وی سه‌ری ساڵ، كه‌سێك هێرشێكی چه‌كداری كرده سه‌ر یانه‌ی شه‌وانه‌ی رێینا له ئه‌سته‌نبوڵ و به هۆیه‌وه 39 كه‌سی كوشت و ده‌یان كه‌سی تریشی بریندار كرد.