به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ سێشه‌م و سبه‌ی چوارشه‌می شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، له دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ له هه‌ندێك شوێن بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 15 پله و نزمترین پله‌ش دوو پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌وره‌ها سبه‌ی چوارشه‌م ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه و له هه‌ولێر ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ پاشان بۆ ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌گۆڕێت، له سلێمانی ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ پاشان له هه‌ندێك شوێن بۆ ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌گۆڕێت، له دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ و له كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 16 پله و نزمترین پله‌ش سێ پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.