جین سێرنان كه‌شتیوانی ئه‌مه‌ریكی كه دوایین كه‌س بوو توانی بچێته سه‌ر مانگ، له ته‌مه‌نی ٨٢ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. ئاژانسی ناسا خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی بۆ كۆچی دوایی ئه‌و كه‌شتیوانه خانه‌نشینه ده‌ربڕیوه.
ئه‌و یه‌كێكه له‌و سێ كه‌شتیوانه‌ی دوو جار چووه‌ته سه‌ر مانگ و دوایین كه‌سیش بووه كه له مانگه‌وه به‌ره‌و زه‌وی گه‌ڕاوه‌ته‌وه. ئه‌و له ساڵی ١٩٧٢ بۆ دواجار چووه سه‌ر مانگ و له دوای ئه‌و كه‌سی تر نه‌چووه‌ته سه‌ر مانگ.
ئه‌وكات ئه‌و فه‌رمانده‌ی ئاپۆلۆ ١٧ بوو. به گشتی ١٢ كه‌شتیوان توانیویانه بچنه سه‌ر مانگ و له‌و ١٢ كه‌سه‌ش شه‌شیان هێشتا زیندوون.
بنه‌ماڵه‌ی سێرنان باسیان له‌وه كردووه كه دوێنێ دووشه‌م ئه‌و كه‌شتیوانه دوای ئه‌وی دۆخی ته‌ندروستی تێك چووه، كۆچی دوایی كردووه. ئه‌وان ئاماژه‌یان به ورده‌كاری زیاتر نه‌كردووه.
ئه‌و هانی رێبه‌رانی دنیای ده‌دا به‌رده‌وام بن له پشكنین و گه‌ڕانه‌كان بۆ بۆشایی ئاسمان و داواشی كردبوو چیتر ئه‌و دوایین كه‌س نه‌بێت كه چووه‌ته سه‌ر مانگ و كه‌سی تر ره‌وانه‌ی مانگ بكه‌ن.
جین سێرنان كه فڕۆكه‌وانێكی سه‌ركه‌وتووی هیزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا بوو، له ساڵی ١٩٦٣ چووه نێو ناسا و له ساڵی ١٩٧٦ خانه‌نشین كرا و له چه‌ندان پرۆگرامی تایبه‌تیی ته‌له‌ڤزیۆن به‌شداری كرد.
ئه‌و هه‌روه‌ها فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری له‌سه‌ر ژیانی خۆی دروست كرد كه له دیمانه‌یه‌كدا له ساڵی ٢٠١٤ له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی بی بی سی خستیه ڕوو. له‌و زانایه كچێك، دوو كچی هه‌ڵگیراوه و نۆ نه‌وه به‌جێ ماوه.
جێگه‌ی باسه مانگی رابردووش جۆن گلێن كه‌شتیوانێكی تری بۆشایی ئاسمان له ته‌مه‌نی ٩٥ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئه‌و كه دواتر بوو به سێناتۆر، له ساڵی ١٩٦٢ چووه بۆشایی ئاسمان. گلێن له ساڵی ١٩٩٨ دیسان چووه بۆشایی ئاسمان و به به‌ته‌مه‌نترین مرۆڤ هه‌ژمار ده‌كرێت كه له ته‌مه‌نی ٧٧ ساڵیدا چووبێته بۆشایی ئاسمان.
كاتێك گلێن گه‌یشته بۆشایی ئاسمان گوتی، "ناكرێت سه‌یری ئه‌و دنیایه بكه‌یت و باوه‌ڕیشت به خوا نه‌بێت."
ئه‌ویش له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا فڕۆكه‌وان بووه و له جه‌نگی كۆریاشدا به‌شداری كرد و دواتر چووه نێو ئاژانسی ناساوه.