ئه‌وانه‌ی كه ڕاهاتوون به‌وه‌ی پێش ئه‌وه‌ی بخه‌ون، دواجار سه‌یرێكی مۆبایله‌كانیان بكه‌ن و له ژێر سه‌رین یان نزیك خۆیان داده‌نێن، پێویسته هه‌ر ئێسته بڕیار بده‌ن و واز بهێنن له‌و خووه خراپه.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا كه دوێنێ دووشه‌م له‌لایه‌ن پسپۆڕانی زانكۆیه‌كی نه‌رویجی ئاشكرا بووه، به‌كارهێنانی مۆبایل پێش نوستن به سه‌عاتێك، ده‌بێته هۆی بێزاریی له خه‌ودا ئه‌گه‌ری هه‌یه به باشیش خه‌وت لێ نه‌كه‌وێت.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر نزیكی 10 مێردمنداڵدا كردووه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 16-19 ساڵه، چونكه ئه‌و ته‌مه‌نه زۆرتر مۆبایل به‌كار ده‌هێنن و ماوه‌ی دوو ساڵی پێ چووه تا ئه‌نجامه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه.
ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌ند به‌كارهێنانی ئامێره هۆشمه‌نده‌كان زۆرتر بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به ڕۆژیش بێت، ئه‌وا زیاتر كێشه بۆ خه‌و دروست ده‌كات و نایه‌ڵێ زوو كه‌سه‌كه خه‌وی لێ بكه‌وێت.
به‌هۆی ئه‌و تیشكه كارۆموگناتیسییانه‌ی له مۆبایل و ئامێره هۆشمه‌نده‌كانه‌وه دێته ده‌ر، ژاوه‌ژاو له مێشك دروست ده‌كه‌ن و كاتی خه‌وت كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌هۆی زۆریی به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێره هۆشمه‌ندانه، ڕووناكیی شاشه‌كه‌ی ده‌بێته هۆی سه‌رئێشه و ئازاری ماسولكه‌كان دروست ده‌كات.