له كه‌شێكی به‌فراویدا، كامیۆنێك له به‌رزی 91 مه‌تره‌وه كه‌وته خواره‌وه و به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێن، شۆفێره‌كه‌ی رزگاری بوو.
له پێشهاتێكی سه‌یر و چاوه‌ڕێ نه‌كراودا، كامیۆن (باركێش)ـێك دوای ئه‌وه‌ی ویستی خۆی له كامیۆنێكی تر لا بدات كه كاری ئه‌ویش لابردن و ڕاماڵینی به‌فر بوو، به‌ڵام به‌ری كه‌وت و به كاریگه‌ری ئه‌و به‌ركه‌وتنه‌وه، له به‌رزی 91 مه‌تره‌وه كه‌وته خواره‌وه، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامییه، رزگاربوونی شۆفێره‌كه‌یه له مردنێكی مسۆگه‌ر.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، ئه‌وه‌ی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه شوێنی رووداوه‌كه، ویلایه‌تی یۆتای ئه‌مه‌ریكییه، شۆفێره‌كه ناوی تیری جاكوبسۆن بووه و كاربه‌ری حكوومه‌ت بووه و ئه‌ركی لابردنی به‌فری رێیه‌كه بووه، هه‌رچه‌نده له مردن رزگاری بووه، به‌ڵام به كاریگه‌ری ئه‌و رووداوه و به‌ربوونه‌وه‌ی، ئێسته‌یش له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێریی پزیشكیدایه، به‌ڵام ژیانی له مه‌ترسیی مردن دوور كه‌وتووه‌ته‌وه.