لیندسی لۆهان ئه‌ستێره‌ی ناسراوی هۆڵیوود، هه‌موو وێنه‌كانی له‌سه‌ر ئینستاگرامه‌كه‌ی سڕییه‌وه و وشه‌یه‌كی موسڵمانانی دانا.
لۆهان كه نزیكی 20 خه‌ڵاتی سینه‌مایی جیهانی وه‌رگرتووه و پاڵێوراو بووه بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار به‌هۆی كاره سینه‌ماییه‌كانییه‌وه، هه‌رچی وێنه‌یه‌ك هه‌یبوو له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی ئینستاگرام، سڕیویه‌تییه‌وه و به نووسینی "Alaikum salam" ئه‌و پێنج ملیۆن و 700 هه‌زار هه‌واداره‌ی خۆی تووشی شۆك كردووه.
ئه‌و ئه‌كته‌ره ته‌مه‌ن 30 ساڵییه، ئه‌گه‌رچی هێشتا نازاندرێ بووه به موسڵمان یان نا، به‌ڵام پێشتر به له‌چك بیندراوه و چه‌ند جارێكیش ئاشكرا بووه كه قورئانی پێ بووه.
ژنێكی موسڵمان كه دۆستی لیندسی لۆهانه، له تویته‌ر نووسیویه‌تی، دوای ئه‌وه‌ی كه بیستم بووه به موسڵمان، ئه‌وداڵی هه‌واڵه‌كه بووم و دواتر پشتڕاست بوومه‌وه له هه‌واڵه‌كه، سوپاس بۆ خوا.
تا ئێسته ئه‌و كچه ئه‌مه‌ریكییه كه ماوه‌یه‌ك بوو به‌هۆی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه تووشی ئالووده‌بوون بووبوو و چه‌ندان جار پزیشكی ده‌روونی چاره‌سه‌ری بۆ كردووه، هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌نووسیوه، هه‌ندێكیش له میدیاكان ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ری هه‌یه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و زانیارییانه درۆ بن، ته‌نیا لاپه‌ڕه‌كه‌ی له ئینستاگرام هاك كرابێت.