بەوێنە..ئاڵای كوردستان لە ژاپۆن بەرزكرایەوە

:: PM:04:55:16/10/2016 ‌

ئەمڕۆ یەكشەم كوردێكی شاری دهۆك لە وڵاتی ژاپۆن بەشداری لە فێستیڤاڵی هەڵدانی ئاڵای وڵاتانی جیهان كرد و ئاڵای كوردستانیشی لەتەك ئاڵای وڵاتانی تری دنیا هەڵدا.

مەحموود بەرواری كوردێكی خەڵكی دهۆكە، دوای ئەوەی هەوڵێكی زۆری دا لە رێی سەنتەری جایكای ژاپۆنی، ڕەزامەندی بەدەستهێناوە، بۆ ئەوەی بەشداری لە فێستیڤاڵی هەڵدانی ئاڵای وڵاتان لە ژاپۆن بكات.

مەحموود بەرواری دەڵێ، پاش ڕەزامەندی سەنتەری جایكا سەردانی ژاپۆنم كرد و ئەمڕۆ بەشداریم لە فێستیڤاڵەكە كرد و لەتەك وڵاتانی تر ئاڵای كوردستانم بەرز كردەوە.

هەروەها گوتی، 35 وڵات بەشداری فێستیڤاڵی هەڵدانی ئاڵاكانیان لە ژاپۆن كردبوو، لەو نێوانەدا وڵاتانی ئەمەریكا و رووسیا و چینی تێدابوو و لەدڵەوە خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ توانیم لە تەك ئاڵای ئەو وڵاتە زلهێزانەوە ئاڵای كوردستانیش بە ئاشكرا بەرز بكەمەوە.

دهۆك/نەوزاد هلۆری.


















وشە - باز ئه‌حمه‌د