وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ گه‌شتی حه‌جی ئه‌مساڵ له ده‌ره‌وه‌ی تیروپشك، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی به بڕه پاره‌یه‌كی دیاریكراو ره‌وانه‌ی حه‌ج ده‌كات.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری پێكه‌وه‌ژیان و پێوه‌ندییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ "وشه" ده‌ڵێت، ئه‌مساڵ تا 500 كه‌س ده‌توانن به پاره بۆ حه‌ج به‌ڕێ بكه‌ن و له هه‌ر كامێكیشیان هه‌شت هه‌زار دۆلار ده‌ستێنرێت.
ئه‌و روونی كرده‌وه ساڵی رابردوو وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف 500 هاووڵاتی به شێوه‌ی تایبه‌تمه‌ند له ده‌ره‌وه‌ی تیروپشك، له‌سه‌ر پاره‌ی خۆیان نارد بۆ گه‌شتی حه‌ج به بڕی 8 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك. ئه‌مساڵیش ئه‌وقاف به نیازه له‌سه‌ر پاره‌ی خۆیان هه‌مان ئه‌زموونی ساڵی پار دووباره بكاته‌وه و 500 هاووڵاتی بنێرێت بۆ گه‌شتی حه‌ج.
به‌گوته‌ی نه‌قشبه‌ندی، ئه‌مساڵ حكوومه‌تی عێراقیش به نیازه هه‌مان ئه‌زموونی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان كه ساڵی پار كردی، پێڕه‌وی بكات و به پاره‌ی خۆیان نزیكه‌ی هه‌زار هاووڵاتیی خۆی بنێرێت بۆ گه‌شتی حه‌ج.
ئه‌و روونی كرده‌وه پاره‌كه‌ی ناچێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌كانی حكوومه‌ت، به‌ڵكو بۆ پێداویستی گه‌شتی حه‌جی مورشیدانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و پێداویستی و خه‌رجییه‌كانی وه‌زاره‌ت ته‌رخان ده‌كرێت له كار و پڕۆژه‌كاندا .
جگه‌له‌مه بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی له خه‌ڵك ده‌ستێنرێت، هاوشێوه‌ی ساڵی رابردووه و حكوومه‌ت ره‌چاوی دۆخی دارایی خه‌ڵكی كردووه.
هه‌ولێر/هێمن ڕه‌فیق