دۆسیه‌یه‌كی سه‌یر گه‌یشته دادگایه‌كی جه‌زائیر كه تێیدا كچێك داوای له كوڕێكی لاو كردووه، براكه‌ی و ماڵباته‌كه‌ی بكوژێت، له پای پێدانی ئۆتۆمبێلێك و بڕه‌پاره‌یه‌ك.
سه‌رچاوه‌كانی دادگای جه‌زائیر له پارێزگای جده، ئاشكرایان كرد كه دۆسیه‌یه‌ك چووه‌ته دادگاكه، تێیدا كچێكی 20 ساڵان داوای له لاوێكی ئه‌فریقی كردووه كه براكه‌ی (برای كچه‌كه) و خێزانه‌كه‌ی و رۆڵه‌كانی بكوژێت، له به‌رامبه‌ر پێدانی ملیۆنێك ریاڵ و ئۆتۆمبێلێكی رۆڵز رۆیس.
تۆمه‌تباره‌كه دوای ئه‌وه‌ی گیرا، دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه كه پێش دوو ساڵ، به پلانگێڕیی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ته‌دا ئه‌و كاره‌ی كردووه، به جۆرێك ویستوویه‌تی ئاوی ئه‌سید (تێزاب) به برای كچه‌كه و ماڵباتهكهیدا بڕژێنێت، ئه‌و كاره‌یشی له گه‌ڕه‌كی نه‌سیم له جده ئه‌نجام داوه، هه‌رچه‌نده كه‌سیانی نه‌كوشتووه، به‌ڵام دواتر هه‌ستی به هه‌ڵه‌كه‌ی كردووه.
هۆی هاندانی ئه‌و كچه بۆ كوشتنی براكه‌ی، ئه‌وه بووه كه به‌رده‌وام له ئه‌و و دایكی داوه و ویستوویه‌تی تۆڵه‌ی لێ بكاته‌وه، ئه‌و كچه زێڕه‌كه‌ی فرۆشتووه بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له براكه‌ی، داواكاری گشتیش داوای كرد سزا بدرێت به هۆی گه‌وره‌یی تاواناكهوه.