ده‌بێته‌ دوو هێنده‌
حكوومه‌ت بڕیاری زیادكردنی نرخی كاره‌با جێبه‌جێ ده‌كات

:: PM:02:08:17/01/2017 ‌


به‌پێی بڕیاری نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نرخی كاره‌بای شوێنه‌ بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان زیاد ده‌كرێت و ده‌بێته‌ دوو هێنده‌.

له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌م، راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی بڵاوی كردووه‌ وه‌ و وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه‌" كه‌وتووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ ئاگاداری سەرجەم هاوبەشانی كارەبای بازرگانی و پیشەسازییەكان دەكاتەوە كە نرخی كارەبای هاوبەشەكانیان پێداچوونەوەی تێدا كراوە.

هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه‌: ئاگاداری سەرجەم هاوبەشانی كارەبای بازرگانی و پیشەساییەكان دەكەین، كە بەبڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە بەرواری یه‌كی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌رەوە نرخی كارەبای هاوبەشانی كارەبا پێداچوونەوەی پێدا كراوە.

وه‌ك له‌ ڕاگه‌یاندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانیدا هاتووه‌، پۆلی بازرگانی نرخی كیلۆوات هاوەرێك بەرزكراوەتەوە بۆ 130 دینار، لە كاتێكدا پێشتر نرخەكەی بەگوێرەی بەكارهێنان زیادكردوە لە 25 دینار بۆ 90 دینار بووە، هاوكات  هاوبەشانی 0.416 KV پیشەسازیی كلیۆوات هاوەرێك بووە بە 120 دینارو پیشەسازی 11,33,132 KV نرخی كیلۆواتێك بە 100 دینار، هەروەها  هاوبەشی حكوومی 150 دینار بۆ كیلۆواتێك.



وشە - وشه‌