كتێبخانه‌ی شارۆكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش ماوه‌یه‌كی زۆره دامه‌زراوه، به‌ڵام ته‌نیا به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌یه و تا ئێسته ده‌رگه‌ی نه‌كراوه‌ته‌وه و یه‌ك كتێبیشی نییه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك سوودی لێ وه‌ربگرێت.
ناسر حه‌سه‌ن كه گه‌نجێكی به‌رده‌ڕه‌شه بۆ "وشه" گوتی، كتێبخانه بۆ به‌رده‌ڕه‌ش وه‌ك ئاو و خۆراك پێویسته و ماوه‌یه‌كی زۆره شوێنی كتێبخانه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش دیاری كراوه و ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ریشی بۆ ده‌ستنیشان كراوه، كه‌چی هیچ شتێكی تری بۆ نه‌كراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌عید بارانی به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش رای ده‌گه‌یه‌نێ، كتێبخانه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش ته‌نیا به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌یه و ماوه‌یه‌كی زۆره ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لایه‌نی پێوه‌ندیدار خه‌ریكی ئه‌وه‌ین كتێب و پێداویستی كتێبخانه بۆ كتێبخانه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش دابین بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته هیچ شتێكی دیار نییه و ناشزانن كه‌ی كتێبخانه‌كه به‌ڕووی هاووڵاتییاندا ده‌كرێته‌وه.
به‌گوته‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره، له هه‌موو ناوچه‌یه‌كی كوردستان كتێبخانه‌ی تایبه‌ت هه‌یه، به‌ڵام به‌رده‌ڕه‌ش كه زیاتر له هه‌موو ناوچه‌كانی تری كوردستان پێویستی به كتێبخانه‌یه، لێی بێ به‌شه و ئێسته هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له به‌رده‌ڕه‌ش سست بووه و پێویستی به ئاوڕ لێدانه‌وه هه‌یه.
هاوكات ئیسماعیل تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌كانی به‌درخانیان له شاری دهۆك به "وشه"ی گوت، ئێسته به شێوه‌یه‌كی رژد كار له‌سه‌ر دابینكردنی كتێب و پێداویستی كتێبخانه بۆ كتێبخانه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی و كێشه‌ی تر دروست نه‌بێت، ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو كتێبخانه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌كرێته‌وه.
به‌گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه، نزیكه‌ی دوو هه‌زار كتێب له پارێزگای دهۆك ئاماده كراون بۆ ئه‌وه‌ی بۆ كتێبخانه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش بگوازرێنه‌وه.
شارۆكه‌ی به‌رده‌رش له چوار شاره‌دێ و 106 گوند پێك هاتووه و ژماره‌ی دانیشتووانی سه‌رووی 130 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، له‌و ژماره‌یه‌ش 40 هه‌زاری ده‌كه‌وێته سه‌نته‌ری شارۆكه‌كه و رێژه‌ی 50% دانیشتووانی به‌رده‌ڕه‌ش له توێژی گه‌نجان پێك دێت.
به‌رده‌ڕه‌ش /نه‌وزاد هلۆری