پۆلیسی شاری ئۆهنی ویلایه‌تی راین وێستڤالیا، هه‌ستان به لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسێكی بازرگانیكردن به مرۆڤ، دوای ئه‌وه‌ی له پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیدا ئه‌وه‌یان دۆزیه‌وه كه منداڵێكی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵ بۆ فرۆشتن خراوه‌ته ڕوو.
له‌وباره‌یه‌وه دوێنێ دووشه‌م رێكه‌وتی 16ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر، پێگه‌ی دۆیچه وێله بڵاوی كرده‌وه كه منداڵه‌كه بۆ فرۆشتن له به‌رامبه‌ر 42 هه‌زار یۆرۆ خراوه‌ته ڕوو. به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تایییه‌كانیش ده‌ركه‌وتووه كه منداڵه‌كه خۆی هه‌ستاوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگهدارییه بێ ئاگه‌داریی خێزانه‌كه‌ی.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، منداڵه‌كه، كچێكی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵه و به ره‌سه‌ن لبنانییه، ماوه‌ی دوو ساڵه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی وه‌ك په‌نابه‌ر له دوا نهۆمی ئه‌پارتمانێك له ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێن و باوكیشی ئه‌وه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه كه ئاگه‌داری ئه‌و بابه‌ته بێت كه كچه‌كه‌ی بۆ فرۆشتن له‌و سایته خراوه‌ته ڕوو.
له به‌رامبه‌ردا فه‌رمانگه‌ی چاودێریی په‌نابه‌ران، ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ری ئه‌و ماڵه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئاخۆ منداڵه‌كه خۆی و بێ ئاگه‌داریی خێزانه‌كه‌ی رێكلامه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه یان نا، هاوكات فه‌رمانگه‌كه رێكلامهكهشی به پێگه‌ی "شبووك" سڕیوه‌ته‌وه كه رێكلامه‌كه له‌وێ بڵاو كرابووه‌وه.