كۆمپانیایه‌كى بوارى پێوه‌ندییه‌كان هێڵى پێوه‌ندى و" ئینته‌رنێتى بێ سنوور" له سه‌رجه‌م ماڵه‌كانى هه‌رێمى كوردستان داده‌نێت، هه‌روه‌ها هه‌ردوو كۆمپانیای نورتیل و كوردتیل پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئومێد محه‌مه‌د گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له ڕێگه‌ی ته‌نده‌رێكه‌وه، پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئینته‌رنێتی بێ سنوور بۆ ماڵه‌كان دابین ده‌كرێت، هه‌روه‌ها هێڵی ئینته‌رنێته‌كه‌ى ئه‌و پڕۆژه‌یه سێ ئۆفه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت.
ئومێد محه‌مه‌د ده‌ڵێت، هاووڵاتییان ده‌توانن بۆ ماوه‌ی مانگێك به بێ سنوور هێڵی ئینته‌رنێت به‌كار بهێنن له سه‌ره‌تاى پڕۆژه‌كه، هه‌روه‌ها یه‌كێك له خزمه‌تگوزاریه‌كانی تری هێڵه‌كه بریتییه له بوونی ژماره‌یه‌كی ته‌له‌فۆن كه هاووڵاتییان ده‌توانن پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی پێ ئه‌نجام بده‌ن.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن ئاشكراى ده‌كات، له رێگه‌ی كۆمپانیای نورتێل له هه‌ولێر و دهۆك و له سلێمانیش كۆمپانیای كورتێل پڕۆژه‌كه ده‌خاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هاووڵاتییان ده‌توانن سوودمه‌ند بن له به‌ركارهێنانى ئه‌م هێڵه بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شێك له كه‌ناڵه‌كانى سه‌ته‌لایت.
له سه‌ره‌تاى ئه‌و پڕۆژه‌یه له كه‌مترین نرخى یه‌كه‌ى پڕكردنه‌وه‌ى به 39 هه‌زار دینار ده‌ست پێ ده‌كات و چه‌ندان یه‌كه‌ى پڕكردنه‌وه‌ى بازرگانى و كۆمپانیا و نووسینگه‌ی هه‌یه.