وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕیارى دا به خه‌رجكردنى بڕى پاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه زیاده ده‌وام ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕێنوێنی بۆ خه‌رجكردنى بڕه پاره‌یه‌ك ده‌دات كه ئاراسته‌ى بانكى كوردستان لقى هه‌ولێر و سلێمانى كراوه و تیایدا هاتووه، بڕیار درا به خه‌رجكردنى بڕه پاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه له دواى ده‌وامى فه‌رمى ڕۆژه پشووه‌كان ده‌مێننه‌وه.
نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، واژووى ڕابه‌ر سدیق بریكارى وه‌زاره‌تى به‌سه‌ره‌وه‌یه تێیدا هاتووه، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه له دواى ده‌وامى فه‌رمى یان ڕۆژه پشووه‌كان ده‌وام ده‌كه‌ن، بڕه پاره‌یه‌كیان بۆ خه‌رج ده‌كرێت به‌مه‌رجێك فه‌رمانى مانه‌وه‌ى هه‌بێت، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و خه‌زنه‌دار ده‌گرێته‌وه.
له دواى ته‌نگه‌ژه‌ى دارایى هه‌رێمى كوردستان، له ساڵى 2014 خه‌رجكردنى سه‌رجه‌م پاداشتێك بۆ فه‌رمانبه‌ران وه‌ستاوه به‌تایبه‌تى فه‌رمانبه‌رانى بانكه‌كان به‌شێكیان له ڕۆژانى پشوو ده‌وامى ئاسایی‌یان كردووه.