دوای ئه‌وه‌ی له كۆتای ساڵی رابردوودا بڕیار بوو له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی تیروپشكه‌وه، ژماره‌یه‌ك شۆفێر بۆ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ وه‌ربگیرێن، به‌ڵام پرۆسه‌كه به‌هۆكارێكی نادیار راگیرا و ئێسته بڕیاره ده‌ست پێ بكاته‌وه.
زانا ره‌حمان قایمقامی شارۆكه‌ی پێنجوێن له لێدوانێكدا به"وشه"ی راگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی بڕیار بوو له ناوه‌ڕاستی مانگی 12ی ساڵی 2016، له رێگه‌ی تیروپشكه‌وه پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی شۆفێران بۆ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی كه‌سی و به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ندێك كه‌سه‌وه پرۆسه‌كه راگیرا.
زیاتر گوتی: دوای چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانمان لیژنه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی سلێمانی سه‌ردانی قایمقامیه‌تی پێنجوێنیان كرد و گه‌یشتینه ئه‌و بڕیاره‌ی كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ست پێ بكاته‌وه، چونكه ده‌توانرێت له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌لی كار به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای سلێمانی و به تایبه‌تیش بۆ شارۆكه‌ی پێنجوێن ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
قایمقامی پێنجوێن، نه‌یشارده‌وه كه گرنگی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره له‌وه‌دایه، بڕیار دراوه رێژه‌ی له 25%ی وه‌رگرتنی شۆفێران بۆ ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ بۆ پێنجوێنییه‌كان بێت، چونكه به‌داخه‌وه كه‌مترین خه‌ڵكی پێنجوێن له‌و مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی هه‌رێمی كوردستان سوودمه‌ند بوونه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی سلێمانی و چه‌ند لایه‌نێكی تری پێوه‌ندیدار، گفتوگۆمان كردووه له‌سه‌ر كێشه‌ی تیروپشكی بارهه‌ڵگره‌كانی مه‌رزی باشماخ كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه، كار به‌رێنوێنیی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كات و به‌پێی رێنوێنییه‌كه لیژنه‌یه‌كی خۆجێی بۆ تیروپشكه‌كه پێك ده‌هێنرێت.
هاوكات به‌پێی ئامارێكی سه‌ندیكای شۆفێرانی پێنجوێن كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، له ئێسته‌دا رۆژانه زیاتر له دوو هه‌زار و 500 شۆفێر له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ، كاری هاورده‌كردن و هه‌نارده‌كردنی كه‌لوپه‌لی جیاواز له بواره‌كانی سووته‌مه‌نی و خۆراك و بیناسازی و كاره‌بایی و چه‌ند بوارێكی تر له نێوان كوردستان و ئێران ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ، یه‌كێكه له چوار مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه شارۆكه‌ی پێنجوێنی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی به شارۆكه‌ی مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌به‌ستێته‌وه و نزیكه‌ی 6 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری پێنجوێنه‌وه دووره.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی