چه‌ند سه‌عاتێكی تر تریزا می هه‌ڵوێستی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا راده‌گه‌یه‌نێت. به‌رپرسانی به‌ریتانیایش ئاشكرایان كردووه، تریزا ده‌رچوونی یه‌كجاره‌كی وڵاته‌كه‌ی له یه‌كێتیی ئه‌وروپا راده‌گه‌یه‌نێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر، ترێزا می، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانی له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێوه ده‌بات و تیایدا مانه‌وه یان ده‌رچوونی یه‌كجاره‌كی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا راده‌گه‌یه‌نێت.
ئاژانسی BBC ئاشكرای كردووه، له‌و كۆنفرانسه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی به‌ریتانیا له‌ناو یه‌كێتیی ئه‌وروپا راده‌گه‌یه‌نێت و پێشنیازی مانه‌وه‌ی نیوه‌ی خاكه‌كه‌ی له‌و یه‌كێتییه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
پڕۆژه‌ی مانه‌وه‌ی نیوه‌ی خاكی به‌ریتانیا كه له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌وروپا پێشنیاز كراوه، به پڕۆژه‌ی "برێگزتی دژوار" ناو نراوه و داوا له به‌ریتانیا ده‌كات نیوه‌ی خاكه‌كه‌ی له‌ناو یه‌كێتیی ئه‌وروپادا بهێڵێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی ئه‌وروپای ئازاد، كۆنفرانسه‌كه‌ی تریزا می به كۆنفڕانسێكی مێژوویی ناو ده‌بات و ئاشكرای ده‌كات، له‌و كۆنفرانسه‌دا یاسای برێگزد به‌ته‌واوه‌تی ره‌ت ده‌كاته‌وه و كۆمه‌ڵێك زانیاری له‌باره‌ی هۆكاری په‌سندنه‌كردنی له‌لایه‌ن له‌نده‌نه‌وه ده‌خاته روو.
زیاتر له 12 هۆكاری سه‌ره‌كی حكوومه‌تی به‌ریتانیاوه بۆ چوونه‌ده‌ر له یه‌كێتیی ئه‌وروپا پێوه‌سته به پرۆگرامی باج و ئابووریی ئه‌و وڵاته. به گوته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی حكوومه‌تی به‌ریتانیا، تریزا نیازی هه‌یه له‌و پڕۆژه‌یه خواستی لایه‌نگرانی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا كه سه‌ره‌كیترینیان رێگریكردنه له كۆچكردن به‌ره‌و ئه‌و وڵاته، بهێنێته دی.
كۆنفرانسی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له ته‌لاری لینستر هاوس كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ندی شاری له‌نده‌ن به‌ڕێوه بچێت، سه‌رجه‌م راگه‌یاندن و به‌یاننامه دیپلۆماسی و سیاسییه‌كانی به‌ریتانیا له‌و ته‌لاره‌دا ده‌خوێنرێنه‌وه.