دوێنێ دووشه‌م رێكه‌وتی 16ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر، تابلۆ به‌ناوبانگه‌كه‌ی رێكلام كه ده‌كه‌وێته گۆڕه‌پانی پیكادیلی له ناوه‌ڕاستی له‌نده‌ن كوژێنرایه‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا له دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌مه‌وه، به‌رده‌وام كاری پێ كراوه.
له هه‌واڵێكدا كه ئاژانسی ده‌نگوباسی رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه دراوه كه مه‌به‌ست له كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و تابلۆیه، بریتییه له گۆڕین و دانانه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتووتر كه كوالیتییه‌كه‌ی به‌رزتر بێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و تابلۆیه‌ی رێكلام ماوه‌ی زیاتر له 100 ساڵه به‌بێ دابڕان كاری پێ ده‌كرێت، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه له ماوه‌ی نێوان ساڵی 1939 بۆ 1945 و به هۆی جه‌نگی جیهانیی دووه‌مه‌وه كوژێنرایه‌وه، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی ئه‌ڵمانیای نازی نه‌توانن له بۆردمانه‌كانیان به هۆی رووناكیی ئه‌و تابلۆیه‌وه ئامانجه‌كانیان بپێكن.
دوای ته‌واوبوونی جه‌نگ، دووباره تابلۆكه خرایه‌وه كار كه له شه‌ش شاشه‌ی جیاواز پێك هاتووه و به درێژایی ئه‌و ساڵانه، به‌رده‌وام كاری پێ كراوه، ته‌نیا جارجار بۆ ماوه‌ی كورت و به هۆكاری ته‌كنیكی كوژێنراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێسته تابلۆكه ته‌نیا به ره‌نگێكی ره‌شی كوژاوه‌وه له شوێنی خۆی ماوه‌ته‌وه، كه پێ ده‌چێت گۆڕینی و دانانی تابلۆ نوێیه‌كه له شوێنی ئه‌مه‌یان، بكه‌وێته وه‌رزی به‌هاری داهاتوو.