كۆمپانیای ئێرباسی فه‌ڕه‌نسی، نموونه‌ی یه‌كه‌م داهێنانی ئۆتۆمبێلی فڕیوی نمایش كرد و بڕیاری داوه له كۆتای ساڵ ده‌ست بكات به فرۆشتنی.
له ساڵی پاره‌وه، ئه‌و كۆمپانیایه بیرۆكه‌كان كۆ ده‌كاته‌وه تا بتوانێ به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌و پرۆژه‌یه جێبه‌جێ بكات، ئێسته توانیویه‌تی به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێ و له كۆنگره‌ی "DLA"ی ته‌كنه‌لۆژی، له شاری میونشنی ئه‌ڵمانیا نمایشی كرد.
"تۆم ئینده‌رز" سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئێرباس ڕای گه‌یاند، پێش سه‌د ساڵ مرۆڤ توانی له ژێر زه‌وی هاتوچۆ بكات، ئێسته كۆمپانیاكه‌مان ده‌یه‌وێ نموونه‌ی ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات بۆ سه‌ر زه‌وی به شێوه‌ی هاوتۆچی تاكه‌كه‌سی و هیوادارین له كۆتای ساڵ بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه هێشتا له قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌دان و ئه‌وه‌شیان ڕه‌چاو كردووه كه پێویسته دۆستی ژینگه بێت و هیچ پاشماوه‌یه‌كی گازیی ئه‌وتۆ فڕێ نه‌دات.