به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى، ئاگادارى هاووڵاتییان ده‌كاته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى خاوه‌ن پاسى 25 نه‌فه‌رین بۆ گواستنه‌وه‌ى كارمه‌ندان .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى ئاشكراى ده‌كات، 10 پاسى 25 نه‌فه‌رییان پێویسته بۆ گواستنه‌وه‌ى كارمه‌ندانیان بۆ تاسلووجه، ئه‌و پاسانه‌ش به‌كرى ده‌گیرێن.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی هاتووه، هه‌ر كۆمپانیا و نووسینگه‌یه‌كی به‌كرێدانی ئۆتۆمبێل، ئاره‌زوومه‌نده سه‌ردانی به‌شی یاسا و گرێبه‌سته‌كان بكات به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر.
هاتوچۆى سلێمانى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند مه‌رجێكى داناوه ئه‌مانه‌ن:
1-لایه‌نی جێبه‌جێكار پێویسته كۆمپانیا یان نووسینگه‌ی به‌كرێدانی ئۆتۆمبێل بێت.
2-مۆدێلی پاسه‌كان (2008) كه‌متر نه‌بێت له جۆری تویۆتا 25 نه‌فه‌ری بێت.
3-سیسته‌می سارد و گه‌رم كار بكات.
4-پێویسته هه‌موو رۆژ ئۆتۆمبێله‌كان ئاماده بن جگه له رۆژانی پشووی فه‌رمی.
5-له كاتی له‌كاركه‌وتنی یه‌كێك له پاسه‌كان، پێویسته ده‌ستبه‌جێ پاسی تر دابین بكرێ .
6-له كاتی دواكه‌وتنی هه‌ر پاسێك بۆ یه‌ك رۆژ، كرێی دوو رۆژی لێ داده‌شكێنرێت.
7-سه‌رجه‌م خه‌رجیی پاسه‌كان له‌سه‌ر لایه‌نی جێبه‌جێكاره.
8-پێویسته كۆمپانیا یان نووسینگه پابه‌ند بێت به دیاریكردنی رێڕه‌وی رۆیشتنی پاسه‌كان كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌شی میره و ئامێرسازی دیاری ده‌كرێت.
9-پێویسته شۆفێری پاسه‌كان مۆڵه‌تی شۆفێری گشتییان هه‌بێت.
10-ساڵانه‌ی پاسه‌كان نوێ كرابێته‌وه .
11-مه‌رجی توندوتۆڵی پاسه‌كان نوێ بێت.
12-پێویسته پاسه‌كان له سه‌ره‌تا و كۆتای ده‌وام ئاماده بن له‌و شوێنه‌ی بۆیان دیاری ده‌كرێت.
13-پێویسته كرێی پاسه‌كان به پێی رێنوێنیی به‌كرێگرتنی ئۆتۆمبێل بێت.