دواى ئه‌وه‌ى قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر فرۆشتنى مریشكى زیندوو قه‌ده‌غه بكات و رێنوێنى تایبه‌ت بۆ مریشك فرۆشه‌كان ده‌ربكات، ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه داخستنى ئه‌و مریشكفرۆشانه به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشیى ئه‌نفلۆنزاوه‌یه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر به"وشه"ى راگه‌یاند، رۆژى یه‌كشه‌م 15ى كانوونى دووه‌م، بڕیار درا فرۆشتنى مریشكى زیندوو له پارێزگاى هه‌ولێر قه‌ده‌غه بكرێت و له‌وكاته‌وه‌ش تا ئێسته به‌رده‌وامن له جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه.
له‌باره‌ى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى باس له بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشیى ئه‌نفلۆنزاى باڵنده ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش هۆكار بووه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى مریشى زیندوو له هه‌ولێر، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر گوتى، سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و هیچ جۆره نه‌خۆشییه‌كیش له پارێزگاى هه‌ولێر بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه.
زیاتر گوتى، ده‌رچوونى ئه‌و بڕیاره پێوه‌ندى به باشتركردنى ته‌ندروستیى هاووڵاتییان هه‌یه و رێنوێنى بۆ مریشكفرۆشه‌كانیش ده‌رده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست مریشكى زیندوو بفرۆشن.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، له ماوه‌ى ساڵى 2016 هیچ جۆره نه‌خۆشییه‌ك له هه‌رێمى كوردستان بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه.
له وه‌رزی زستاندا به‌هۆی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی ئه‌نفلۆزای په‌له‌وه‌ر، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مریشكی زیندوو له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه كرا.