لیژنه‌ى ته‌ناهی پارێزگاى كه‌ركووك نیگه‌رانه له ئازادنه‌كردنه‌وه‌ى شارۆكه‌ى حه‌ویجه و به مه‌ترسى ده‌زانێت بۆ سه‌ر دۆخى ته‌ناهیى شارى كه‌ركووك.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م كۆبوونه‌وى نێوان لیژنه‌ى ته‌ناهیی شارى كه‌ركووك و نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگارى شاره‌كه به‌ڕێوه چوو كه هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ناهییه گوتى، تا ئه‌م ساته پێشوازی كراوه له زیاتر له 30 هه‌زار خێزانی ئاواره‌ی ناوچه‌كانی باشوور و رۆژئاوای كه‌ركووك و ئه‌وان به‌رده‌وامن له هاتن بۆ نێو شاری كه‌ركووك و ستایشی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه ته‌ناهییه‌كانی كرد له به‌ره‌كانی شه‌ڕ له مووسڵدا.
نه‌جمه‌دیم كه‌ریم پارێزگارى كه‌ركووك چه‌ند ئامارێكى پۆلیس و ئاسایشى خسته ڕوو، توانراوه پێنج باندی دزیكردن بگیرێن كه 53 داواكراویان له نێودایه، وێڕای گرتنی 15 داواكراوی تر له لایه‌ن به‌شی پۆلیسی كاروباری بازگه‌كانه‌وه و له لایه‌ن پۆلیسی شارۆكه و شاره‌دێیه‌كانیشه‌وه 18 گومان لێكراو گیراون كه یه‌كێكیان ده‌ستی هه‌بووه له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بازاڕی "جه‌میله"ی به‌غدا، هه‌روه‌ها 15 داواكراو له لایه‌ن ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری كه‌ركووكه‌وه گیراون.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم داوای كرد په‌له بكرێت له ئازادكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه و ده‌وروبه‌ری بۆ كۆتاهێنان به مه‌ینه‌تییه‌كانی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه و دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر شاری كه‌ركووك.
شارۆكه‌ى حه‌ویجه ده‌كه‌وێته باشووری رۆژئاواى شارى كه‌ركووك به دووریى 12 كیلۆمه‌تر له شاره‌كه، تا ئێسته به مۆڵگه‌ى چه‌كدارانى داعش ده‌زانرێت له عێراق و مه‌ترسیى یه‌كه‌مه بۆ سه‌ر شارى كه‌ركووك.