بەرزترین پلەی گەرمی تۆماركراوی ئەمڕۆی شارەكانی كوردستان

:: PM:04:02:04/10/2016 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بەرزترین پلەی گەرمی تۆماركراوی ئەمڕۆی شارەكانی باشووری كوردستانی ڕاگەیاند.


لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ كەركووك و كەلار بەرزترین پلەی گەرمیان تێدا تۆماركراوە كە 37 پلەی سیلیزی بووە.

هاوكات لە هەولێر 34 پلە و لە سلێمانی 35 پلە و لە دهۆك 31 پلە و لە كەركووك 37 پلە و لە هەڵەبجە 33 پلەی سیلیزی تۆماركراون.

وشە/ب.




وشە - باز ئه‌حمه‌د