بە نەوت خۆیان دەشۆن

:: PM:04:58:16/10/2016 ‌

خەڵكی ئازربایجان كە دەكەوێتە باكوری ئێران و ڕۆژهەڵاتی توركیا، لە ڕێگەی چەند گەرماو و مەساجخانەیەكی تایبەتییەوە، بە نەوت خۆیان دەشۆن!
 
ئەو كەسانەی سەردانی ئەم گەرماوە تایبەتە دەكەن، زیاتر خانمانن، ئەمەش بەهۆی ئەو سوودانەی بۆ پێستی مرۆڤ هەیەتی. لێرەدا چەند سوودێكی خۆشووشتن بە نەوت دەخەینە ڕوو:
 
- نەخۆشی و هەستیاری پێست
- ڕۆماتیزم
- هەوكردنی ماسوولكەكان
- ئارامی بەخشە

ئەوانە و چەندان سوودی تر كە بەپێی بۆچوونی ئەو كەسانەی تاقییان كردووەتەوە و ئەوانەیشی ئەو كارە بۆ خەڵك دەكەن، كەڵكی زۆری هەیە بۆ تەندروستیی مرۆڤ بەتایبەت خانمان.
 
بۆ ئەوەی ئەم خۆشووشتنە بە نەوت بە شێوەیەكی ڕاست و دروست بێت، دەبێت پلەی گەرمی ناو گەرماوەكە زیاتر نەبێت لە 40پلە بێت و ئەو كەسەی لەناو نەوتەكەدا دەمێنێتەوە، لە 10 خولەك زیاتری پێ نەچێت.

سەرچاوە: میترۆ






















وشە - موحسین شابان