بارزانی و جۆ بایدن كۆبوونەوە

:: PM:06:56:17/01/2017 ‌

مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە كۆربەندی داڤۆس لەگەڵ جۆ بایدن جێگری سەرۆكی ئەمریكا كۆبوونەوە، شەڕی داعش و دۆخی تەناهی ناوچەكە تەوەری گفتوگۆكەیان بوو.

ئەمڕۆ سێشەم مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ جۆ بایدن جێگری سەرۆكی ئەمریكا  كۆبوونەوە و شەڕی داعش و دۆخی تەناهی ناوچەكە تەوەری گفتوگۆكەیان بوو.

بڕیار وایە بارزانی لە پانێڵی تایبەت بە عێراق و سووریا بەشداری دەكات كە لە رۆژی 20 ئەم مانگە رێك دەخرێت و هەریەك لە "ستیڤان دی میستورا" نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووكان بۆ سووریا"محەمەد شیمشەك " جێگری سەرۆكوەزرانی توركیا، (مەجید جەعفەر) بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای نەوتی هیلال Crescent Petroleum و "مینا ئورێبی" لە رۆژنامەی "شرق الوسگ" بەشداری تێدا دەكەن.

كۆربەندی داڤۆس ئەمڕۆ دەستی بەكارەكانی كرد، تا رۆژی 20 ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش لە رێزی ئەو كەسانەدایە كە بەشداری لە باسە جیاوازەكانی كۆربەندەكەدا دەكەن.

ماڵپەڕی فەرمی كۆربەندی ئابووری جیهان (داڤۆس) ئەمساڵ بارزانی وەك یەكێك لە قسەكەرەكانی نێو كۆربەندەكە ناساندووە و كورتەیەكی لەبارەی ژیانی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نووسیوە و دەڵێ، كاری كردووە بۆ چەسپاندنی دیموكراتی لە عێراق و چەسپاندن و پاراستنی مافەكانی گەلی كوردستان.





وشە - رامیار جەواد