تەنگژەی دارایی تەواوكردنی شەقامی 120 مەتری هەولێرى وەستاند

:: PM:09:09:17/01/2017 ‌

پڕۆژە شەقامی 120 مەتری هەولێر لە ئێستادا كارەكانی وەستاوە, جێگری پارێزگاری هەولێریش دەڵێت، بەهۆی تەنگژەی داراییەوە بەلێندەران و كۆمپانیاكان پێشینەی پڕۆژەكەیان پێنەدراوە بۆیە وەستاوە.

تاهیر عەبدوڵا جێگری پارێزگاری هەولێر بە "وشە"ی ڕاگەیاند، پڕۆژەی دروست كردنی شەقامی 120 مەتری هەولێر كە یەكێكە لە پڕۆژە دیارەكانی پارێزگای هەولێر و لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی دروست دەكرێت لە ئێستادا بەشێكی زۆر لە كارەكانی بەهۆی تەنگەژەی داراییەوە وەستاوە.

جێگری پارێزگاری هەولێر دەڵێت، پڕۆژەكە لەلایەن هەردوو گرووپی كۆمپانیاكانی هێمن كە كۆمپانیایەكی ناوخۆییە  لەگەڵ كۆمپانیای ئاكینجیدەری توركی جێ بەجێ دەكرێت، تائێستە هیچ پێشینیەكیان پێنەدراوە كارەكانیان وەستاوە.

تاهیر دەڵێ‌، هۆكاری وەستان و تەواونەكردنی شەقامی 120 مەتری هەولێر بۆ پێ نەدانی پێشینەی یەكەمی پڕۆژەكە بە بەڵێندەرانی هەردوو كۆمپانیا دەگەڕێنێتەوە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە پڕۆژەكەش لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار دروست دەكرێت.

پڕۆژەی شەقامی 120 مەتری هەولێر بە سێ‌ بەش خراوەتە جێبەجێكردن و لە ئێستادا بەشی یەكەمی پڕۆژەكە تەواوبووە.

وشە – هێمن ڕەفیق







وشە - رامیار جەواد