چاوهڕوان دهكرێت ئایفۆنی داهاتوو "ئایفۆن 7 ئێس" كه لهم ساڵدا دهخرێته بازاڕهوه چهندین تایبهتمهندی نوێی وهك بارگاوی كردنهوهی بێ تهڵ و دژه ئاو له خۆ بگرێت.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی
macworld کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی پلەبەندی (IP8)ی دژە ئاو بۆ ئایفۆن 7 ئێس زیاد دهكات، ئەوەش بریتییە لەوەی مۆبایلەکە دەتوانێت بۆماوەی نیو کاتژمێر لەقووڵی 1.5 مەتر ئاودا بمێنێتەوە و ھیچی لێنایەت و ھەروەھا دەتوانیت ئەگەر ئارەزوو بکەیت بیشۆیت و ھیچ ئاوی تێناچێت.
ھاوکات ئەپڵ لەئێستادا خەریکی ئەوەیە کە بڵندگۆ و ئەو درزانەی ناو ئایفۆن دابخات کە وادەکات ئاو لێوەی بچێتە ناو مۆبایلەکەوە و مۆبایلەکەی بکاتە دژە ئاو، ھەروەھا ئەو ئایفۆنە نوێیە لە مانگی 9ی ئەمساڵدا نمایش دەکرێت و لە چارەکی کۆتاییشدا دەخرێتە بازاڕەوە.